تەکنەلۆژیا

"Volvo" مۆدیلی نوێی "S٦٠"ی ئۆتۆمبیلەکانی ئاشکراکرد



لەنێو کارگە نوێیەکەیەوە لەئەمریکا، کۆمپانیای ڤۆلڤۆ مۆدیلی ٢٠١٩ ی مۆدیلی (S٦٠)ی ئاشکراکرد کەنەوەی سێیەمی ئۆتۆمبیلەکانییەتی و لەسەرەتای ساڵی (٢٠٠٠)ەوە دەست بەبەرھەمھێنانی کراوە. 
ئەم مۆدیلە وەک یەکەم ئۆتۆمبیلە کەڤۆلڤۆ بەرھەمی بھێنێت و بزوێنەری دیزل نەبێت، ئەمەش ھەنگاوێکی تری کۆمپانیاکەیە بۆ پێشکەشکردنی ئۆتۆمبیلی ھاورێی ژینگە کەلەچەند ساڵی ئایندەدا بەبزوێنەری کارەبایی دەبێت. 
ڤۆڵڤۆ ئۆتۆمبیلەکەی بەسێ جۆر بزوێنەر بەرھەم دەھێنرێت کەتۆربینی و بەنزین و کارەباییە و ئەوپەڕی توانای (٤٠٠) ئەسپە.
ئەم مۆدیلەی ڤۆلڤۆ سستمی سەلامەتی و سستمی ئۆتۆماتیکی ئیستۆپ و سستمی Pilotی ھەیە بۆ ھاوکاری شۆفێر، کەسستمێکە دەتوانێ ئاراستەی ئۆتۆمبیلەکەو خێراییەکەی بگۆڕێت و بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئیستۆپ کارابکات لەھەندێ رێگادا و خێراییش سنورداردەکات بۆ ١٣٠ کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا، ئەمەش سەرەتای سستمی بێ شۆفێرە کەبڕیارە کۆمپانیاکە پەرەی پێ بدات. 



3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2018 1:36PM
Print Friendly and PDF
زیاتر