تەکنەلۆژیا

کورسیەکی زیرەک ئاسانکاری بواری کارکردن بۆ کارمەندو کرێکارەکان دەکات



لەپێناو ئاسانکاری و یارمەتیدانی کارمەندان و کارگوزارانی ئۆفیس و کارگەکان تاکو بتوانن بە شێوەیەکی دروست وگونجاو کاروبارەکانیان ڕێکبخەن  و ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن ، لە ئێستادا کۆمپانیایەکی سویسری لە رێگەی بیرۆکەیەکی ناوازەوە جۆرە کورسیەکی بەرھەم ھێناوە کە ھاوشێوەی پانتۆڵ لە بەر دەکرێت  و دەتوانرێت لە ھەر شوێنێکدا کە پێویستی کرد وەک کورسی بەکاربھێنرێت . 
کۆمپانیای نوونی سویسری کە خاوەنی بیرۆکەکەیە  لە لێدوانێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم جۆرە کورسیە خاوەنی دەیان تایبەتمەندیە لەوانەیە  ھەر یەک لە قاچەکان توانی ھەڵگرتنی نزیکەی ١٠٠ کیلۆگرامی ھەیە  ، ھەروەھا لە ھەموو شوێنێکدا بەکار دەھێنرێت و بە شێوەیەکی ئەندازەیی بەرزو نزمی پێ دەکرێت . بەئاسانی لەگەڵ دانیشتن و ھەستاندا دەجووڵێت ، لەگەڵ ڕۆیشتندا ھیچ کێشەیەک بۆ بەکارھێنەری دروست ناکات . ھەروەھا یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم جۆرە کورسیە زیرەکە ئەوەیە کە بۆ  ھەمووکەسێک دەبێت بە ھەموو کێش  وباڵا جیاوازەکانەوە 
جێی باسە ئەم کورسیە زیرەکە لە ئێستادا تەنھا بەردەستە بۆ خاوەن کارگە و خاوەن ئۆفیسەکان، تاکو بتوانن بۆ کارمەندان و کرێکارەکانیان دابین بکەن ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم جۆرە کورسیە زیرەکە نرخێکی زۆر گونجاوی ھەیە و بە ئاسانی بەردەست دەبێت .  



مانگ پێشتر - Jun 26 2018 4:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر