هەمەڕەنگ

چەند مێردمنداڵێك شوێنەوارێکی سروشتیی ٣٢٠ ملیۆن ساڵییان لەناوبرد


لە ماوەی چەند دەقەیەکدا، شوێنەوارێکی سروشتیی ٣٢٠ ملیۆن ساڵی لەلایەن چەند مێردمنداڵێکەوە لەناوبرا، لە ئێستاشدا پۆلیس بەدوای ئەنجامدەری تێکدانەکەدا دەگەڕێت.

سەرلەئێوارەی رۆژی هەینیی یەکی حوزەیران لە پارکی نیشتمانیی لە باکووری یۆرکشایەر لە ئینگلتەرا، چەند مێردمنداڵێك بەردی ناسراو بە (بەردی بریمهام)یان خستە خوارەوە کە بە مروری زەمەن بەهۆی کەشوهەوا و کاریگەریی سروشتەوە بە ماوەی ٣٢٠ ملیۆن ساڵ دروستببوو و بە شێوەیەکی ئەندازەیی هاوسەنگیی خۆی پاراستبوو، بەو هۆیەشەوە بەردەکان بە تەواوەتی شکاوە، لە ئێستاشدا پۆلیس بەدوای ئەنجامدەری کارە تێکدەرانەکەدا دەگەڕێت.



3 هەفتە پێشتر - Jun 27 2018 5:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر