هەمەڕەنگ

باشترین چێشتخانەکانی جیھان دیاریکرا


    
لەمیانەی ئاھەنگی بەخشینی خەڵاتی باشترین چێشتخانەکانی جیھان لە ھەموو ئاستەکانەوە  ، چێشتخانەی ئوستریا فرانسیسکانای ئیتاڵی توانی خەڵاتی یەکەمین بەدەست بھێنێت و وەک باشترین چێشتخانەکانی جیھان ئەژمار بکرێت . ھاوکات ئەمە لەکاتێکدایە تەنھا لە ماوەی سێ ساڵدا بۆ دووھەمین جارە ئەم چێشتخانەیە ئەم نازناوە بەدەست دەھێنێت ، لە ئەمساڵیشدا لە نێو زیاتر لە ٥٠ چێشتخانەی بەناوبانگی جیھانیدا توانی ببێتە یەکەم و نازناوەکە بەدەست بھێنێتەوە . +

چێشتخانەی ئوستریا فرانسیسکانا دەکەوێتە شاری مودینا لە باکوری ئیتالیا و، لەگەڵ باشی خواردن وبەتامی ژمە خۆراکە جۆراو جۆریەکانیدا ، خاوەنی کەشێکی زۆر ناوازەو ئارام بەخشە بە میوانەکانی و ھەر کەسێک بۆ یەک جار سەردانی بکات ، ناتوانێ خۆشی خواردن و خزمەتگوزاریە بێ وێنەکانی ھەرگیز لە یاد  بکات ، ھەروەک زۆرێک لە میوانەکان ئاماژە پێ دەکەن ، ژەمە خۆراکەکانی ئەم چێشتخانەیە تێکەڵەیەکە لە ستایلی کۆن ونوێ و زۆرێک لە خۆراکەکان گۆرانکاریان تێدا کراوە بەبێ ئەوەی تام وچێژی ڕەسەن و خۆماڵی خۆیان لە دەست بدەن .
پێشبڕکێی دەستنیشانکردنی باشترین چێشتخانە ساڵانە ئەنجام دەدرێت ، لە ئەمساڵیشدا لەشاری بلباوی ئیسپانیا  لە چوارچێوەی ئاھەنگێکی ناوازەدا سازکرا ، بەگوێرەی زانیاریەکانیش خەڵاتی پلەی دووەم بۆ چێشتخانەی ئیل سیلیە دی کان روکا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا و پلەی سێھەم بۆ چێشتخانەی میرازور لە ریفییرای فەرەنسا وخەڵاتی چوارەمیش بۆ چێشتخانەی ئیلفین مادیسۆن پارک لە نیویۆرک دیاریکرا .



3 مانگ پێشتر - Jun 28 2018 11:38AM
Print Friendly and PDF
زیاتر