هەمەڕەنگ

چاکەتی ژنەکەی ترامپ ھەرای نایەوە



لەبەرکردنی چاکەتێکی خاکی لەلایەن خانمی یەکەمی ئەمریکا مێلانیا ترامپ دەبێتە جێی ناڕەزایی ومشتومڕی توندی  نێو میدیاو پێگە کۆمەلایەتیەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
 خانمی یەکەمی ئەمریکا مێلانیا ترامپ لە میانەی گەشتێکدا بۆ سەردانی ئەو منداڵە کۆچبەرە نایاسانەی کە لە خانەوەداکانیان جیاکراونەتەوە  ،چاکەتێکی  براندی زارای لە بەرکردووە کە نرخەکەی ٣٩ دۆلاربووە وبە نووسینێکی ئینگلیزی لە سەرپشتی چاکەتەکە نووسراوە : من بەراستی گوێی پێ نادەم ! ئەی تۆ؟ دواتر لەلایەن میدیا وڕۆژنامە نووسەکانەوە ڕووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر توند و نارەزایەتیەکی زۆر بووەیەوە بە جۆرێک دەیان لێکدانەوەی جۆراو جۆری بۆ کراوە لە ڕۆژنامەکاندا ،کە  گویا مێلانیا بێ ڕێزی بە کۆچبەران ومنداڵانی بێ سەرپەرشت کردووە ھیچ ڕێزونرخێکی بۆ دانەناون ،لە کاتێکدا ئەو خانمی یەکەمی ئەمریکایەو دەبێت خۆی لەو جۆرە رەفتارانە بەدوور بگرێت  و خوێندنەوەی وورد بۆ نووسینی سەر جلوبەرگەکان بکات پێش ئەوەی لە بەریان بکات . 
لە بەرامبەریشدا دۆنالد ترامپ بێ دەنگی شکاندووە وھەموو تۆمەتەکانی بە نابەجێ و درۆ وەسف کردووە ، ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە مێلانیا ھیچ کاتێک مەبەستی بێ ڕێزی نەبووە بە منداڵانی پەنابەرو ، ئەوە تەنھا ھەوڵدانێکە بۆ کەمکردنەوەی ھەوڵ و چالاکیەکانی ھاوسەرەکەی بۆ کاروباری خێرخوازی و دەربڕینی ھەستی سۆز  خۆشەویستی بۆ منداڵان . 



5 مانگ پێشتر - Jun 28 2018 11:41AM
Print Friendly and PDF
زیاتر