تەندروستی

بۆچی دەبێت لیمۆ بخۆین



لیمۆ یەکێکە لەو خواردنانەی کە سودێکی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بۆیە پزیشکان ھەمیشە ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن کەلە خواردنی لیمۆ دانەبڕێین:
لەبەر ئەم ھۆکارانەیە کە پێویستە لیمۆ بخۆین..

• لیمۆ دژی دروستبوونی بەردی گورچیلە کاردەکات.
• دژی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکانە و توانای لەناوبردنی چەندین جۆری جیاوازی شێرپەنجەی ھەیە.
• لیمۆ و ھەموو ئەو میوە و سەوزانەی کە ڤیتامین سی لەخۆدەگرن ئەگەری دروستبوونی نەخۆشی دڵ و مولولەی خوێن کەمدەکەنەوە. 
• پزیشکان رێنمایی بەو کەسانە دەدەن لیمۆ بخۆن کە ماددەی ئاسنیان لە خوێندا کەمە چونکە بەھۆی خواردنی لیمۆوە جەستەی مرۆڤ توانای زیاتر دەبێت بۆئەوەی ماددەی ئاسن لە ھەموو ئەو خواردنانە وەربگرێت کە دەیخوات.
• بەھۆی خواردنی لیمۆوە تەندروستی جگەر بەھێز دەبێت , ھەوڵبدە لەکاتی نانی بەیانیاندا گیراوەی یەک پەرداخ ئاو لەگەڵ ئاوی لیمۆیەک بخۆیتەوە بەوشێوەیە بەردەوام جگەر لە ژەھر و ماددەی زیانبەخش دەپارێزرێت.



5 مانگ پێشتر - Jun 28 2018 11:56AM
Print Friendly and PDF
زیاتر