هەمەڕەنگ

کارمەندانی نێو فرۆکە زیاتر توشی شێرپەنجە دەبن



توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەئەو کەسانەی وەک کارمەند لەنێو کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی ئەمریکی کاردەکەن زیاتر روبەرووی گرفتی توشبون دەبنەوە بەنەخۆشی شێرپەنجە، ئەم رێژەیەش زیاترە لەچاو ھاوڵاتیانی تری ئەمریکادا.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کەلەگۆڤاری (ئنڤایرۆمێنتا ھێلس) بڵاوکراوەتەوە، بەرزبونەوەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە پەیوەندیدارە بەژمارەی ساڵانی کارکردن لەبواری گەشتە ئاسمانییەکاندا، کەدەرکەوتوە ١٥%ی بەشداربوانی توێژینەوەکە توشی نەخۆشی شێرپەنجەبوون بەجۆرە جیاوازەکانییەوە بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان و قۆڵۆن و کۆئەندامی ھەرس. 
توێژینەوەکە پەیوەندیی نێوان ژمارەی ساڵەکانی کارکردن لەگەشتە ئاسمانییەکان و توشبون بەنەخۆشییەکان دەرخستوە کەدەرکەوتوە شێرپەنجەی پێست زیاتر توشی ئەو کەسانە بووە کە ٥ ساڵ لەگەشتە ئاسمانییەکاندا کاریان کردووە. 



3 مانگ پێشتر - Jun 29 2018 1:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر