هەمەڕەنگ

کەنغەرێک دەبێتە ئەستێرەیەکی جیھانی



کەنغەرێکی قەبارە گەورە خۆی دەکات بەنێو یاریگایەکی تۆپی پێدا لەشاری کانبێرای پایتەختی ئوسترالیا ئەمەش بوە ھۆی راگرتنی یارییەکە. 

لەدوای تێپەربوونی نیوەی کاتی ئاسایی یارییەکە لەنێوان ھەردوو تیمی (بیلکۆنین یونایتد) و (کانبیرا ئێف سی)، کەنغەرێک خۆی لەسەر شوراکەوە ھەڵدایە نێو یاریگا. 
لەماوەی ١٥ ساڵدا رووداوی لەم جۆرە رووینەداوە و بەشتێکی دەگمەن دەزانرێت، بەتایبەت لەو وڵاتەی کەئوسترالیا نیشتیمانی رەسەنی کەنغەرەکانە و ژمارەیان نزیکەی ٤٥ ملیۆن دەبێت. 



5 مانگ پێشتر - Jun 29 2018 1:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر