هەمەڕەنگ

ناوچە ھەژار نشینەکانی مۆمبای دەبێتە ناوچەیەکی ھونەری



بەمەبەستی بەخشینی سیمایەکی جوان و سەرنجڕاکێش  بەناوچە ھەژار نشینەکانی مۆمبای لە ھیندستان لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازیەوە بە دەیان وێنەو ڕەنگی جیاواز دەنەخشێنرێن وبۆیاخ دەکرێت ، رێکخراوەکە زیاتر لە ٧٥٠ لاوی خۆبەخشی لە خۆ گرتووە ڕۆژانە کارەکان بە بێ بەرامبەر ئەنجام دەدەن و لەسەر دیوارو ماڵەکان  وشوێنە گشتیەکان وێنەی ھونەری ھاوچەرخ و سەردەمیانە دەکێشن وتاکو ئیستاش بە پێی زانیاریەکان توانیویانە زیاتر لە ١٢ ھەزار خانوو ئەو ناوچانە رەنگاورەنگ  بکەن . 

ھاوکات بەگوێرەی  کارمەندانی ڕێکخراوەکە ئەم کارە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ھاوڵاتیانە بۆ سەر گەڕەکە ھەژار نشینەکانی مۆمبای تاکو ئەوە بخرێتە ڕوو کە ئەم ناوچانەش ھەروەک ناوچەکانی تری شارەکە پێویستی بە خزمەتگوزاری و بایەخدانە ، ھەروەھا  ئەو پەیامەش بگەیەنرێت کە ناوچە ھەژارنشینەکانیش بێبەش نین لە ژیان و پێشکەوتنی سەردەمیانە و ھەردەم شوینی پێگەیاندنی سەدان داناو کەسانی بەتوانا و ناوداربووە . 
جێی ئاماژەیە مۆمبای بەپایتەختی ئابوری ھیندستان دادەنرێت و زیاتر لە ٢٠ میلیۆن ھاوڵاتی تێدا نیشتەجێیە ، لەسەدا ٤٠ ی ئەو ژمارەیش لە خوار ھێڵی ھەژارین ولە ناوچە ھەژارەکاندا لە ژێر خانوو چینکۆو دارەکاندا دەژین . لەبەرامبەریشدا بەشەکەی تری شارەکە لە نێو ڤێلاو کۆشکە گەورەکاندا دەژین زۆرێک لە دەوڵەمەندو سەرمایەدارەکانی ھیندستان وجیھان شاری مۆمبای بە شوێنی ژیان و گوزەرانیان ئەژمار دەکەن .



5 مانگ پێشتر - Jun 29 2018 2:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر