تەندروستی

پرۆسەی ھاوسەریەتی تەندروستیەکی باش بە مرۆڤ دەبەخشێت



ئاشکرایە بۆ ھەموو نەخۆشی ودەردێک چارەسەرێک  ھەیە، بەڵام مەرج نیە ئەو چارەسەریە تەنھا خۆی لە دەرماندا ببینێتەوە، بەلکو زۆر جار چارەسەریەکان جیاوازن و جۆراوجۆرن، لە نێویشیاندا چارەسەرەیە دەروونی  و کۆمەڵایەتیەکانن. 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵێک  لە توێژەری بەریتانی، ئەوە  ئاشکرا بووە کە پێکھێنانی پرۆسەی ھاوسەریەتی ھۆکارە بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لە کۆمەڵێ نەخۆشی لەوانە: نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشیە دەروونیەکان، ھاوکات ڕاپۆرتەکە پشتی بەستووە بە تووێژینەوەیەکی تێروتەسەل لەسەر زیاتر لە ١ میلیۆن ھاوڵاتی لە دەیان وڵات وکەلتووری جیاوازدا. دواجاریش ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئەو کەسانەی ژیانی ھاوسەریەتیان پێکنەھێناوە یاخود لەو پرۆسەیە سەرکەوتوونەبوون و لە ئێستادا تەنیان ئەوە ئەگەری دووچاربوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ و مێشک  بە رێژەی لەسەدا  ٤٣ بەرز دەبێتەوە. ھەروەھا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک دەگاتە لەسەدا ١٦ لەو کەسانەدا. 
ئەگەر چی نەخۆشیەکانی دڵ بە رێژەی لە سەدا ٨٠ پەیوەستە بە ھۆکاری  بۆماوەیی و ڕەگەزو  بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیادبوونی چەوری خوێن وکولیسترۆل و جگەرکێشان و نەخۆشی شەکرەوە، بەڵام بارودۆخی کۆمەڵایەتی لەھەمان کاتدا ڕۆڵی بەرچاو دەگێرێت و،  تەندروستی باش بە مرۆڤ دەبەخشیت. ھەر بۆیە  پرۆسەی ھاوسەریەتی سەرکەوتوو ھەمیشە مرۆڤ بە بەختەوەری دەھێڵێتەوەو، دەروون ئارام دەکاتەوە زۆرێک لە کێشەکان چارەسەر دەکات، ھەروەھا یارمەتی دەرێکی باشە بۆ رۆتینیاتی ڕۆژانەو، یارمەتیدانی یەکتری لە نەخۆشی وسەردانی پزیشک وبیرھێنانەوەی خواردنی دەرمانەکان  و گوێگرتن بۆ کێشەکانی یەکتری  و ھەوڵی چارەسەرکردنیان .



5 مانگ پێشتر - Jun 29 2018 2:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر