هەمەڕەنگ

لە سەمای سەر شەقامەکانەوە بۆ ناوبانگی جیھانی و ئەستێرەی گۆرانی و سەما



گروپێک لە منداڵانی نەیجیریا لە رێگەی سەما کردنەوە خۆیان بە جیھان ئاشنا دەکەن  و دەبنە جێی سەرنجی دەیان کەسایەتی و ئەستێرەی بەناوبانگی جیھان و ھۆلیوود. گرووپی دریم کاچەز کە کۆمەڵێک منداڵی  ئاسایین و بە ھۆی خولیاو ئارەزوویان بۆ سەما کردن، ڕۆژانە لەسەر شەقامەکان لە ڕێگەی سەمای جۆراو جۆرەوە سەرنجی گەشتیاران و ھاوڵاتیانی سەر شەقامەکان ڕادەکێشن.

 ھاوکات یەکێک لە گرتە ڤیدیۆکانیان دەنگۆیەکی  گەورەی بەدوای خۆیدا ھێناوەو لەلایەن سەدان سایت وپێگەی کۆمەلایەتیەوە بلاوکراوەتەوە لەسەرتاسەری جیھاندا، بە جۆرێک بۆتە جێی سەرنج و بایەخی ھەر یەک لە ئەستێرەکانی ھۆلیوود و گۆرابێژی بەناوبانگ ریھانا و سوپەر مۆدڵ نەیۆمی کامبڵ. 
 گروپەکە کە پێکھاتوون لە ٦ کوڕو ٦ کچ ڕۆژانە دەیان سەمای جۆراجۆر ئەنجام دەدەن ، لەگەڵ ووتنەوەی گۆرانیە بەناوبانگەکانی ئەستێرەکاندا،  بەھێزی  پێرفۆمەکانی گروپی دریم کاچەز بۆتە ھۆکارێک کە ڕیھانای گۆرانیبێژ ڤیدیۆکە لە ئەکاونتی خۆیدا دابەزێنێت وزیاتر لە ٢.٨ ملیۆن  ڤیوی ھەبێت، لەھەمان کاتدا سوپەر مۆدڵ نەیۆمی کامبل لە ھەفتەی فاشنی خۆیاد گەشتی کرد بۆ لاگۆس و لە نزیکەوە بە گرووپەکە ئاشنا بووە. 
لەئێستاشدا گروپی منداڵانی دریم کاچەز لەگەڵ  ھاتنی مۆندیال ھەموو پێرفۆم و چالاکیەکانی خۆیان بۆ پشتگیری تیمەکەیان تەرخان کردووەولە ھەموو یاریەکاندا  بە سەما کردن وگۆرانی لە نێو شەقامەکاندا وەک ھاندەرێکی سەرسەختی نەیجیریا پشتگیری تیمەکانیان دەکەن و سەمای سەرنجڕاکێش بۆ ئەو مەبەستە  ئەنجام دەدەن. 



2 هەفتە پێشتر - Jun 29 2018 2:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر