تەندروستی

کام ڤیتامینانە گرنگن بۆ پێست



وەک ئاشکرایە ڤیتەمینەکان کاریگەری ڕاستەوخۆیان ھەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ، ھەروەھا ھەر ڤیتامینە و بەشێکی جەستە سودی ھەیە.
ئەمانەی خوارەوەش جەن ڤیتامینێکن سودیان زۆرە بۆ پێست:

١. ڤیتامین A : لە گێزەر و ماسی و بەرھەمەکانی شیردا ھەیە ئەمەش پێویستە بۆ بنیاتی دروستبوونی خانەی نوێ بۆ پێست.
٢. ڤیتامین C : ئەمەش گرنگە بۆ ھاوسەنگی شێداری و روبەروبوونەوەی رەگە ئازادەکان.
٣. ڤیتامین E : رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە نوێبوونەوەی خانەکانی پێست و بەتایبەت لەکاتی برینداریدا ئەمەش لە دانەوێڵە و سەوزە و بەرھەمەکانی شیردا ھەیە.
٤. لیکۆبین : تەماتە ماددەی لیکۆبینی دژە ئۆکسانی تێدایە کە پێست لەتیشکی سەرو بنەوشەیی دەپارێزێت.
٥. شلەمەنی : گرنگە بۆ لەش و تەندروستی پێست بەوپێیەی پێست شێدار دەکات و دەبێ ئاو زۆر بخورێتەوە سەرباری ئاوە کانزاییەکان و چای گژوگیا کە شەکری تێنەکرابێت.



3 مانگ پێشتر - Jun 30 2018 4:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر