هەمەڕەنگ

نەھەنگێک لە٥ تۆن پلاستیک دەردەکەوێت



لەنێو دەریاچەیەکی ناوەندی شاری برۆکلین لەنیویۆرک لەئەمریکا، نەھەنگێکی ناوازە لەپلاستیک دەرکەوت.

نەھەنگەکە جیاوازە لەجۆرە ئاساییەکان و لەدروستکردنیدا زیاتر لە ٥ تۆن پاشماوەی پلاستیکی بەکارھاتوە، ئامانج لەم کارە خستنەرووی کاریگەرییەکانی کەڵەکەبوونی پلاستیک و پاشماوەکانییەتی لەنێو سنورە ئاوییەکان کەدەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بەبونەوەرەکانی نێو دەریا. 
ئەم پاشماوە زۆرە پلاستیکیە لەلایەن گروپێکی خۆبەخشەوە لەچەند ناوچەیەکی ھاوای و کەناراوەکانی کۆکراوەتەوە. 



5 مانگ پێشتر - Jun 30 2018 4:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر