هەمەڕەنگ

تایەیەکی نوێ بە ٢ چرکە شێوەی دەگۆڕێت



سوپای ئەمریکا داھێنانی جۆرە تایەیەکی ئاشکراکردوە کەبەکاردێت لەبواری سەربازیدا و لەجۆری فۆر ویل درایڤە، ئەم جۆرە تایەیە بەجۆرێک دیزاینکراوە لەماوەی ٢ چرکەدا شێوەکەی بگۆڕێت تا لەگەڵ دۆخی رێگاوباندا بگونجێت.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی The Sun ئەم جۆرە تایەیە بۆ ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازییانە دیزاینکراوە کەبتوانن لەسەر رووکارە جیاوازەکان گەشت بکەن و بەئاسانی لەسەر قیر بۆ سەر رێگە لێژاییەکان بڕۆن بەبێ ئەوەی پێویست بەھێواشکردنەوەی بکات. 
ئەم داھێنانە بەرھەمی ناوەندی نیشتیمانی ئەندازیارییە بۆ رۆبۆت لەزانکۆی (کارنیجی) کەتایەیەکە شێوەکەی دەگۆڕێت و بەباشترین دادەنرێن بۆ مانۆڕکردن لەسەر ناوچە سەختەکان. 



5 مانگ پێشتر - Jul 2 2018 3:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر