هەمەڕەنگ

شەپۆلێکی گەرما ئەمریکا و بریتانیا و چەند ناوچەیەکی گرتەوە



دەستەی نیشتیمانی ئەمریکی بۆ روانگەی کەشوھەوا رایگەیاندوە لەناوچەکانی خۆرئاوا و کەناراوی خۆرھەڵاتی ئەمریکا پلەی گەرما لەرۆژی دووشەممەوە لە ٣٧ پلەوە بەرزدەبێتەوە و تا رۆژی چوارشەممە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە کەشناسیەکان ئاماژەیان بەوەکردوە کەفشاری زۆری ھەوا وایکردوە کەپلەی گەرما ھێندە بەرز بێتەوە و ھەوای گەرم لەناوچەیەکی فراوانی خۆرھەڵات قەتیس بکات. 
ئەم شەپۆلە گەرمایە لەندەنی پایتەختی بریتانیاشی گرتەوە کەسەرباری بێزاری و نەھامەتییەکانی ھاوڵاتیان، باخچەی ئاژەڵانیش بەدەستییەوە ناڵاندیان، بەجۆرێک بەرپرسانی پارکی ئاژەڵانی لەندەن ناچاربوون شەربەت و میوەی بەستوو بدەنە گیاندارانی نێو پارکەکە بۆ پاراستنیان لەکاریگەرییەکانی بەرزبونەوەی پلەی گەرما.



3 مانگ پێشتر - Jul 4 2018 2:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر