تەندروستی

کارکردنی ژنان بۆ ٤٥ سەعات لەھەفتەیەکدا توشی شەکرەیان دەکات



دەرەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە ئەو ژنانەی ھەفتانە ٤٥ سەعات یان زیاتر کاردەکەن، مەترسی توشبونیان بەنەخۆشی شەکرە بەرێژەی ٧٠% زیاترە بەبەراورد بەو ژنانەی لەنێوانی (٣٠ بۆ ٤٠) سەعات لەھەفتەیەکدا کاردەکەن. 

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردوە کەسەعاتەکانی کارکردنی ژنان زیاترە لەسەعاتەکانی دەوام کردن لەدەرەنجامی کاروباری ناوماڵ.
بەپێی توێژینەوەکەی زانکۆی لافال لەکەنەدا، کاریگەری سەعاتەکانی کارکردن لەسەر ئەگەری توشبون بەنەخۆشی شەکرە لەسەر ٧ ھەزار ژن لەماوەی ١٢ ساڵدا تاقیکراوەتەوە کەتەمەنیان لەنێوانی (٣٥ بۆ ٧٤) ساڵیدا بووە. 
توێژینەوەکە دەریخستوە کەکارکردن بۆ زیاتر لە ٤٠ سەعات ھەفتانە، ئەگەری توشبونی ژنان بەنەخۆشی شەکرە بەرێژەی ٦٣% زیاتر دەکات بەبەراورد بەو پیاوانەی ھەمان تەمەنیان ھەیە، توێژەران پێشبینی ئەوەیان کردوەکەپەیوەندی کارکردن و توشبون بەشەکرە دەگەرێتەوە بۆ ماندوێتی کارکردن کەدەبێتە ھۆی ناھاوسەنگی لەھۆرمۆنەکان و رووبەرووبونەوەی لەش بۆ ئەنسۆلین. 



5 مانگ پێشتر - Jul 5 2018 1:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر