تەندروستی

گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ لەش



ھەمووان دەزانن ڤیتامینەکان گرنگییەکی زۆریان بۆ لەشی مرڤ ھەیە، و نابێـت لە خواردنیان دوربکەوینەوە، وە ھەر ڤیتامینە و بۆ بەشێکی جەستەی مرڤ سودیان ھەیە، لەم خاڵانە خوارەوە بەشێکی زۆری ڤیتامینەکان و سودەکانیان دەخەینە ڕوو.

• ڤیتامینA : لە گێزەر و ماسی و بەرھەمەکانی شیردا ھەیە ئەمەش پێویستە بۆ بنیاتی دروستبوونی خانەی نوێ بۆ پێست.
• ڤیتامینC : گرنگە بۆ ھاوسەنگی شێداری و روبەروبوونەوەی رەگە ئازادەکان.
• ڤیتامینE : رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە نوێبوونەوەی خانەکانی پێست و بەتایبەت لەکاتی برینداریدا ئەمەش لە دانەوێڵە و سەوزە و شیرەمەنیدا ھەیە.
• لیکۆبین : تەماتە ماددەی لیکۆبینی دژە ئۆکسانی تێدایە کە پێست لە تیشکی سەرو بنەوشەیی دەپارێزێت.
• شلەمەنی : گرنگە بۆ لەش و تەندروستی پێست بەوپێیەی پێست شێدار دەکات , دەبێ ئاو زۆر بخورێتەوە سەرباری ئاوە کانزاییەکان و چای گژوگیا کە شەکری تێنەکرابێت.



3 مانگ پێشتر - Jul 5 2018 1:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر