تەندروستی

توێژینەوەیەک... قەڵەوی نابێتە ھۆی مردن




لە تازەترین توێژینەوەدا، پزیشکانی وڵاتی کەنەدا ئاشکرایانکردووە کە قەڵەوی ھۆکاری زیاتربوونی مەترسی مردن نییە.

پزیشکانی کەنەدا لە زانکۆی "یۆرک" بۆ ماوەی ١٣ ساڵ تەندروستی زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەسیان لە خەڵکی قەڵەو ئەو قەڵەوانەی کە دووچاری نەخۆشی تر بوونە خستە ژێر چاودێرییەوە.
لە لێکۆڵینەوەکەی پزیشکە کەنەداییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەگەری مردن لەو کەسانەی کە قورسایی ستاندراریان ھەیە، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە قەڵەون وەک یەک وایە. بەڵام ئەگەر ئەوانەی کە قەڵەون و لایەنی کەم دووچاری نەخۆشییەک بوونەتەوە وەک شەکرە و پەستانی خوێن کە ئەگەر کۆنترۆل نەکرێن، مەترسی مردن لەو کەسانەدا زیاترە.
ئەو لێکۆڵینەوەیە دەری دەخات کە توشبوون بە نەخۆشی پەیوەندی بە لاوازی و قەڵەویەوە نییە.



مانگ پێشتر - Jul 17 2018 1:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر