هەمەڕەنگ

بەھۆی گۆڕڕنی کەشوھەواوە شاخە سەھۆڵبەندان و بەفرینەکان دەتوێنەوە



گۆڕانی کەشوھەواو بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی لەسەر ھەسارەی زەوی ساڵ لە دوای ساڵ زەنگی مەترسیدار لێدەدات بەرووی ژینگەی زەوی و ژیانی مرۆڤ لەسەر ئەم ھەسارەیە, بەشێوەیەک کە ئەگەر لە ساڵانی داھاتوودا ڕێ لە ھۆکارەکانی گەرم بوونی زەوی نەگیرێت ئەوا مرۆڤایەتی چاوەروانی کارەساتی گەورە دەکات.

لە چەند رۆژی پێشوودا بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی لە گرینلاندی ئەمریکا نزیکەی شاخێکی سەھۆڵبەندی بەدرێژی ٦ کیلۆمەتر شکاوە, ئەوەی کە لەم گرتە ڤیدیۆیەدا دەبینرێت ئەوەیە کە ئەم شاخە سەھۆڵینە وردە وردە لە شوێنی خۆی دەجوڵێت و بەرەو توانەوە دەچێت و دەڕژێتە نێو ئاوی دەریاکانەوە, لە ئێستاشدا زاناکانی ئەمریکا سەرقاڵی توێژینەوەن لە ڤیدیۆی ئەو کارەساتە ژینگەییە.
 گرتەی ڤیدیۆیی ئەم کارەساتە سروشتیە لەلایەن  (ھۆڵاند دێنیز)ەوە تۆمار کراوە کە کار بۆ رێکخراوێکی ژینگەیی دەکات بۆ توێژینەوە لەسەر گۆِرانی ئاستی ئاوی دەریاکان, ھۆڵاند لەسەر ئەو کارەساتە دەڵێت : لە کاتێکدا لە کەمپێکدا بووین لە گرینلاند, ئێوارەیەک لە ناکاو ناڵەیەکی زۆر گەورە ھات, ناڵەیەک وەک ئەوەی موشەکێکی ئەتۆمی تەقیبێتەوە, کاتێک سەیرمان کرد بینیمان شاخە سەھۆڵینەکە شکاوەو وردە وردە دەتوێتەوەو بەرەو دەریاکان دەجوڵێت کە ئەمەش ئاماژەیەکی ترسناکە لەسەر توانەوەی شاخە سەھۆڵینەکان.
توێژەرە زانستیەکان لە ساڵی ٢٠١٧ ھۆشداری ئەوەیاندا کە ئەگەر شاخە سەھۆڵینەکانی جەمسەری باشوری زەوی بەم شێوەیەی ئێستا بتوێنەوە ئەوا ئاستی ئاوی دەریا لەی نیو ۆرک تاکۆتایی ئەم سەدەیە ٨ پێ بەرزدەبێتەوە, توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە کە پێشبینی دەکرێت بەھۆی ئەم کارەساتە سروشتیانەوە ئاستی ئاوی دەریا لە نیو ۆرک لە نێوان ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٣٠ نویکەی ١٣ بۆ ٢٨ سانتیمەتر بەرزببێتەوە. 



مانگ پێشتر - Jul 17 2018 2:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر