هەمەڕەنگ

دوای ٢٥٠ ساڵ لە ونبوونیان ئەژدیھا چینیەکان دەگەڕێنەوە بۆ لەندەن



لە یەکێک لە پارکە گەورەکانی شاری لەندەندا باڵەخانەکەیەکی مێژوویی گەورە دەبینرێـت کە لەسەر شێوازی تەلارسازی چینی دروست کراوە, مێژووی دروست کردنی ئەم باڵەخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧٦٢ کە ئە کات لەلایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناوبانگ (ویلیام چامبەر)ەوە دیزاین کراوە, کە لەو سەردەمە دیزانی کردنی پارکە شاھاناییەکانی پێ سپێردرابوو, دەوترێت (ویلیام) یەکەم ئەندازیاری خۆرئاوایی بووە کە لەو سەردەمە سەردانی چینی مەزنی کردبێت.

لە ھەوڵێکیاندا بۆ گەڕڕندنەوەی شکۆی پێشووی باڵەخانەکە, سەنتەری کلتوری جیھانی سەر بە رێکخراوی یونسکۆ لە رێگەی تەکنەلۆژیای سێ دووریەوە توانیویانە ٨٠ ئەژدیھای رەنگاورەنگ لە دیکۆری باڵەخانەکەدا دروست بکەنەوە بۆئەوەی ھەمان شێوازو دیکۆری پێشووی باڵەخانەکە بگەڕێننەوە, ئەمەش دوای ئەوە دێت کە نزیکەی ٢٥٠ ساڵە ئەو ئەژدیھایانە ون بوون ولە باڵەخانەکەدا نەماون.
لەگەڵ دروست کردنی باڵەخانەکەدا ٨٠ ئەژدیھای دارین دروست دەکرێت بەڵام دوای ٢٠ ساڵ لە دروست کردنی باڵەخانەکە ئەژدیھاکان نەماون, سەبارەت بە دیارنەمانی ئەژدیھاکانیش زۆر رای جیاواز ھەیە لەوانەش دەوترێت پسپۆِران دەڵێن بەھۆی بورکانە بەھێزەکەی ساڵی ١٧٨٣ەوە لەناوچوون کە زیانێکی زۆری بە لەندەن گەیاندو زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەس لەو کارەساتەدا گیانیان لەدەست داوە.
کۆمپانیای بەرھەمھێنانی سێ دووری کارۆلینای باشور ئەم کارە ناوازەیان کردووەو (نیک لویس) کە کارەکەی کردووە دەڵێت ٧٢ ئەژدیھامان بەشێوەی سێ دووری دروست کردووە لە بنمیچەکانی سەرەوەو ٨ ئەژدیھاش لە بەشی خوارەوە لەلایەن چەند کەسێکی دەست رەنگینەوە بەشێوەیەکی ھونەریی داتاشراون, لویس دەڵێت بۆ دروست کردنی ھەر ئەژدیھایەک نزیکەی ١٨ سەعاتمان پێچووە و لە ماددەیەکی نایلۆنی دروستمان کردووە.
باڵەخانەی چینی لە پارکی لەندەن لە ساڵی ١٧٦١ دەست کراوە بە بنیاتنانی و لە ساڵی ١٧٦٢ تەواو کراوە, ھەرچەندە (ویلیلم چامبەر) دیزاینی کردووە بەڵام دەوترێت شازادی ئاگۆستای دایکی جۆرجی سێیەم سەرپەرشتی کارەکەی کردووەو بۆ سەردەمی خۆی بەرزترین باڵەخانە بووە لە ھەموو ئینگلتەرا, لە دوای نۆژەن کردنەوەو گەڕانەوەی ئەژدیھاکانی رۆژی ١٣ی ئەم مانگە جارێکی تر باڵەخانە چینیەکە بەرووی ھاوڵاتیان و گەشتیاراندا کرایەوە.  



3 هەفتە پێشتر - Jul 19 2018 2:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر