هەمەڕەنگ

گۆڕڕنی کەش و ھەواو پیس بوونی ژینگە ھەڕەشە لە لەناوچوونی باڵندەکان دەکات



بەردەوام  گۆڕانی بەرگە ھەوا و گەرمبوونی جیھان و کارەکانی مرۆڤ ھەرەشە لەسەر چەشنە جیاوازەکانی ئاژەل و باڵندەکان دەکات، لە ئێستاشدا ترسی کەمبوونەوەی پوفینەکانی بەریتانیا لە ئارادایە بەھۆی گۆڕانی کەش و ھەواو پیسبوونی ژینگە بە مادەی پلاستیکی , لە ئێستادا پوفین لە جیھاندا بەیەکێک لەو چەشنە باڵندانە دانراوە کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
پوفین جۆرێکی باڵندەیەکە کە بەزۆری لە دورگەی فارنی دەژین کە ٣ میل لە کەناراوەکانی نۆرزمبێرلاندی ئینگلتەرا دوورە، ئەم  دورگەیە بە نیشتیمانی پوفینەکان دادەنریت بە ھۆی کەمی ئاژەڵە شیردەرەکانی وەک پشیلە و مشک  لەگەڵ ئەوەشدا ناوچەیەکی دەوڵەمەندە  بە مارماسی کە خواردنی سەرەکییانە ، بەزۆری پوفینەکان لەگەڵ ھاوەلێکدا دەژین بەلام لە زستاندا لەیەکتر دادەبرین دووبارە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ دوورگەکە یەکدەگرنەوە بە مەبەستی وەچە خستنەوە،ھەروەھا پوفینەکان ھەستی خۆیان لە ڕێگەی لێدان لە زمانی یەکتر دەردەبڕن و بە  باڵندەیەکی خۆشەویست لەناو خەڵکدا ناسراوە. 
 پۆتەر دەڵێت پوفینەکان زنجیرەی ژیانیان زۆر سەرنجڕاکێشە بە جۆرێک کە لەساڵێکدا دووانەیەک تەنھا یەک ھێکەیان دەبێت و پاشان ھێلکەکە لەناو ھێلانەکەیان لەژێر زەویدا دادەنێن، بەڵام ئەگەر ئەو دوانەیە  بەیەکەوە نەگونجێن ئەوا لەیەکتر جیادەبنەوە،  پۆتەر وتیشی ئەم باڵندە دەریاییە خۆشەویستە ئێستا لەسەرتاسەری جیھان ڕووبەڕووی چەندین مەترسی بوونەتەوە  کە ئەوانیش بریتین لە گۆڕانی کەش وھەوا  کە کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی مارماسیەکان ھەیە بەمەش خۆراکی پێویستیان نابێت بۆ خواردن و پیسبوونی ئاویش لەلایەکی ترەوە، ئەمانە کاریگەریان ھەیە لەسەر کەمبوونەوەی پوفینەکان. 
ھەموو ٥ ساڵ جارێک لەلایەن لیژنەی باوەڕپیکراوی جیھانی سەرژمێری لە دوورگەکەدا دەکرێت، بە پێی ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیە لە ساڵی ٢٠١٣ وە بە ڕێژەی لەسەدا ١٢ کەمیکردووە و ژمارەکە بووە بە ٣٩ھەزار و٩٦٢  جووت پوفین، ئەمە لەکاتێکدا بەپێی تۆمارەکانی ساڵانی پێشوو و لەساڵی  ١٩٣٩ تەنھا ٣ ھەزار جووت پوفین ھەبووە وەک لە سەرژمێریەکاندا ھاتووە تا ساڵی ٢٠٠٨ بەردەوام ژمارەیان زیادی کردووە  بەڵام وەک دیارە لەمساڵدا ژمارەیان لە ٥٥ ھەزارو ٦٧٢ جووتەوە کەمی کردووە بۆ ٣٦  ھەزارو ٨٣٥ جووت، وابڕیاریشە لە تشرینی یەکەمی  ئەمساڵدا  لەلایەن لیژنەی پسپۆڕی نێودەوڵەتی سەرژمێریان بۆ بکرێتەوە، بۆیە بە ئەنجامدانی ئەم سەرژمێریە بۆمان دەردەکەوێت کە ئایا ژمارەکە زۆر کەمیکردووە یان وەکو خۆی ماوەتەوە. 



3 مانگ پێشتر - Jul 23 2018 2:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر