هەمەڕەنگ

ڕووسیا - فیستیڤاڵی قژ سوورەکان بەرێوەدەچێت



لە درێژەی ئەو فیستیڤاڵ و چالاکیە ھونەری و کلتوریانەی رۆژانە لە جیھاندا سازدەکرێت، لەرۆژی ٢١ ی ئەم مانگە فیستیڤاڵی قژ سوورەکان  بو روسیا بەرێوەچوو  کە فیستڤاڵێکی ساڵانەیە و لە شاری "نیژنی تاگیڵ" سازدەکرێت، ئەمساڵیش لە ژێر دروشمی " باژیانمان ڕەنگاو ڕەنگتر بکەین" ھەزاران ژن و پیاو و مناڵ بە ڕەنگی پرتەقاڵی و سوور شەقامەکانی شارەکەیان ڕەنگاو ڕەنگتر کرد.
سەبارەت بە بەرێوەچوونی فیستیڤاڵەکە بەڕێوبەری سەنتەری گەشەپێدانی گەشتوگوزاری شاری " "نیژنی تاگیڵ" " یڤێنجی ناگورنی" وتی کە خەڵک زۆر دڵخۆشن و سەرسامن کە  ئەم شارەش ھاوشێوەی وڵاتەکانی وەک ئایلەند و نیزەرلاند میوانداری فیستیڤاڵی لەم شێوەیە دەکات، وتیشی کاتێک باسی فیستیڤاڵی قژ سوورەکان دەکرێت لەم شارەدا، خەڵک پرسیاری ژمارەی قژ سوورەکانی شارەکە دەکەن، کە لە ئێستادا ژمارەیان لە شارەکەدا زیادی کردووە. 
قژ سورەکان زۆر دڵخۆش بوون بو سازکردنی فیستڤاڵێکی لەوشێوەیە بۆیان و ھەرلەو بارەیەوە یەکێک لە بەشداربووە قژ سوورەکان ناوی  " تاتیانە" وتی سەرەتا کە منداڵ بووە  ڕەنگی قژی پێ جوان نەبووە  و زۆر سەخت بووە لەگەڵ ئەوە رابێت چوونکە لەناو ھاوڕێکانیدا تاکە کەس بووە کە  قژ سووبێت،  بەڵام ئێستا زۆر دڵخۆشەو ھیچ نیگەران نیە کە وەک قژ سوورێک لەدایک بووە 
جگە لە قژ سوورەکان، کۆمەڵێک کەسی تریش  لە فیستیڤاڵەکەدا ئامادەبوون ئارەزوویان دەکرد ئەوانیش قژیان سووربوایە، یەکێک لەو ئامادە بوانەش بەناوی "دیمیتری تێلیگین"  وتی کە سەرسامە بە قژی سووری ھاوسەرەکەی و خۆزگە دەخوازێ ئەویش وەک خێزانەکەی قژی سوور بوایە  
ئاژەڵەکانیش لە فیستیڤاڵەکەدا لەبیرنەکرابوون،  لە ژێر دروشمی " سورترین ئاژەڵی ماڵی"  یەکێکیترە لە  بڕگەکانی  فیستیڤاڵەکە کە تیایدا کۆمەڵێک ئاژەڵ وباڵندەی  سووریش لەلایەن ئامادەبوانەوە نمایش کران وخەڵات بەسەر بەشێک لە ئاژەڵ وباڵندانەش دابەشکرا. لە بڕگەی کۆتایی فیستیڤاڵەکەشدا پاشا و شاژنی قژ سورەکان ھەڵدەبژێردران.
فیستیڤاڵی قژسورەکان یەکێکە لە چالاکیە کلتوریە چێژبەخشەکان لەو شارەو ئامادەبووانیش زۆر دڵخۆش بوون بە سازدانی فیستیڤاڵی لەم شێوەیەو ھەمووان چێژیان لە بڕگەو چالاکیەکانی فێستیڤاڵەکە وەرگرت و کاتێکی خۆشیان بەسەربرد.  



5 مانگ پێشتر - Jul 28 2018 2:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر