هەمەڕەنگ

تا ئێستا پارچەکانی کەشتی تایتانیک دەفرۆشرێت



مۆزەخانەکانی جیھان ھەمیشە دەوڵەمەند دەکرێت بە پارچە مێژوویی و ناوازەکان، چەند مۆزەخانەیەکیش لە بریتانیا ھەوڵی کڕینەوەی ئەو پارچە تایبەتانە دەدەن کە لە کەشتی تایتانیکدا دۆزراوەتەوە، ژمارەی ئەم پارچانەش نزیکەی ٥٥٠٠ پارچەیە کە لەلایەن بەرھەمھێنەری فیلمی تایتانیک جەیمس کامیرۆن و دۆزەرەوەی کەشتی تایتانیک ڕۆبێرت بالاردەوە ھەڵگیراوە. بۆ ئەم مەبەستەش لە کەمپینێکدا  نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار دەخرێتەڕوو بۆ کڕینەوەی شتومەکەکان لەو کۆمپانیا ئەمەریکیە کە کەل و پەلەکانی لە وێران بوون ڕزگارکرد. پێشنیاری کڕینەوەی کەل و پەلەکانیش لەلایەن مۆزەخانەی "تایتانیک بێلفاست"ەوە خراوەتەڕوو لە ھەمان ئەو شوێنەی کەشتی تایتانیکی تێدا دیزان کراوە و دروست کراوە.



5 مانگ پێشتر - Jul 29 2018 4:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر