هەمەڕەنگ

لە ژاپۆن مزگەوتێکی جوڵاو دروست دەکرێت



لە وڵاتی ژاپۆن مزگەوتێک دروست دەکرێت کە توانای گواستنەوە و جوڵانی ھەیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر،  مزگەوتەکە لە شێوەی پاسێکدایەو ئامانج لە دروستکردنی ئەم مزگەوتە لە پاسدا بۆ موسڵمانەکانە بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی بەرێوەچوونی مۆندیال و ئۆڵۆمپیاتی ساڵی ٢٠٢٠ ببێتە پەرستگایەک بۆ موسوڵمانەکان.ئەم پاسە زۆر بە گەورەیی دروست کراوە و دەتوانرێت لە لایەکانیەوە گەورە بکرێت و بەرماڵ و ئاوی تێدایە بۆ کاتی نوێژکردن و جێگەی ٥٠ کەس دەبێتەوە. ئەم داھێنانە نوێیە لەلایەن کۆمپانیای "تکۆیۆ بەیسد" بەرھەمھێنراوە بەمەبەستی خزمەتکردنی گەشتیارە مسوڵمانەکان لە تۆکیۆ و ناوی ناوە مزگەوتی جوڵاو.



5 مانگ پێشتر - Jul 29 2018 5:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر