هەمەڕەنگ

دوای مانگگیرانی خوێناوی، ئەمڕۆ دیاردەیەکی ناوازەی تر روودەدات


دوای روودانی دیاردەی مانگگیرانی خوێناوی لە جیهاندا، ئەمڕۆ دیاردەیەکی تری گەردوونی روودەدات، ئەویش هەسارەی مەریخ بە نزیکترین مەودا لە زەویی نزیکدەبێتەوە.

زانایانی بواری گەردوونناسی رایانگەیاند: ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە هەسارەی مەریخ بە مەودای 57.59 ملیۆن کیلۆمەتر لە هەسارەی زەویی نزیکدەبێتەوە، ئەمەش نزیکترین مەودای نێوان هەسارەکەمان و هەسارە رەنگ سوورەکەیە، کە ماوەی ١٥ ساڵە ئەو مەودایە تۆمارنەکراوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ٦٠ هەزار ساڵ لەمەوپێش هەردوو هەسارەکە بە نزیکترین مەودا لەیەک نزیکبوونەتەوە، ئەمڕۆش هەردوو هەسارەکە بە مەودایەک نزیکدەبنەوە کە بۆ ماوەی ١٥ ساڵە ئەو مەودایە تۆمارنەکراوە، پێشبینیش دەکرێت ساڵی ٢٠٣٥ دووبارە ئەو دیاردەیە رووبداتەوە.


2 هەفتە پێشتر - Jul 31 2018 10:51AM
Print Friendly and PDF
زیاتر