تەندروستی

حەوت خووی خراپ بۆ پێست کە پێویستە وازی لێبهێنیت


زۆر کات ئاو دەخۆیتەوە، کرێمی گرانبەها بەکاردەهێنیت و خواردنی بەسوود دەخۆیت بەڵام پێستت بە شێوەیەکی نا تەندروست دەردەکەوێت، بۆیە دەبێت بزانیت ئەو خووە خراپانە چین کە زیان بە پێستت دەگەیەنن و چۆن چارەسەریان دەکەیت. 

١- خەوتن بە ماکیاژەوە دەبێتە هۆی داخستنی کونیلەکانی پێست و مانەوەی پێستی مردوو لە ڕووخساردا، هەروەها خەوتن بە ماکیاژی چاوەوە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی چاو.
٢- کەم خەویی دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و کەم هەڵمژیینی ئەو کرێمانەی کە لە شەواندا بەکار دەهێنرێت، بۆیە پێویستە شەوانە ٧-٨ کاتژمیر بخەویت.
٣- ئێکسفۆلیەیتی پێست بکە واتە لابردنی پێستی مردوو بە کرێمی تایبەتی ئێکسفۆلیەیشن، چونکە یارمەتی پێستەکە دەدات نوێ بێتەوە و گەنج دەربکەوێت.
٤- تانکردن (واتە خۆ ئەسمەر کردن لەبەر خۆردا) زیانی درێژخایەنی هەیە بۆ پێست بەهۆی مانەوەی ئەو کرێمانەی بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێت لەسەر پێست بۆ ماوەیەکی زۆر.
٥- دەبێت بە بەردەوامی کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنرێت، نەک تانها لە کاتی ووشکبوونەوی پێستدا. 
٦- وەرزش نەکردن دەبێتە هۆی ناشرین بوونی پێست، چونکە وەرزشکردن سووڕی خوێن چالاک دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی گەیاندنی ئۆکسجین بۆ خانەکانی پێست و کەمبوونەوەی فشاری دەروونی. 
٧- کەم خواردنی میوە و سەوزە دەبێتە هۆی کەم بوونەوی ماددە خۆراکیەکان لە پێستدا.



هەفتە پێشتر - Aug 3 2018 11:39AM
Print Friendly and PDF
زیاتر