تەندروستی

چەند ڕێگایەک بۆ دابەزاندنی کۆلسترۆڵی خوێن



ڕێژەی تووشبووانی کۆلسترۆڵ ساڵانە زیاددەکات و نەک تەنھا لە بەتەمەنەکاندا بەڵکو گەنجەکانیش تووش دەبن بەم نەخۆشییە و ھۆکارەکەشی بەھۆی شێوازێکی ژیانی ناتەندروستەوەیە ھەر لە خواردنی خواردنە ناتەندروست و ئامادەکراوەکان و نەکردنی وەرزش.
گەر ڕێژەی کۆلسترۆڵت بەرز بوو دەتوانیت بە ڕێگایەکی سروشتی دایبەزێنیت، ئەویش لەم ڕێگایانەوە:
1- ڕێژەی مەگنیسیۆم لە جەستەدا زیاد بکە چونکە ڕێگە لە زیادبوونی کۆلسترۆڵ دەگرێت، ئەو خواردنانەی مەگنیسیۆمی تێدایە وەک: بادەم، گازۆ، چەرەسات، شۆکۆلاتەی ڕەش، گەنم ...ھتد.
2- ڤیتامین C زیاتر بخۆ چونکە ھەوکردن کەم دەکاتەوە و دژەئۆکسانە و توانای کەم کردنەوەی کۆلسترۆڵە خراپەکەی ناو جەستەی ھەیە، ڤیتامین C لە کێوی، مزرەمەنییەکان، ئەنەناس و بیبەری شیریندا ھەیە.
3- چای سەوز بخۆرەوە بەشێوەیەکی ڕۆژانە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کۆلسترۆڵدا.
4- ڤیتامین K٢ بخۆ کە لە سەوزە گەڵادارەکاندا ھەیە، دژی نەخۆشییەکانی دڵ دەجەنگێت و کۆلسترۆڵ دادەبەزێنێت.
5- شوفان بخۆ چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و یارمەتی دابەزاندنی کۆلسترۆڵە خراپەکە دەدات.


هەفتە پێشتر - Aug 5 2018 2:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر