هەمەڕەنگ

دووانە پاندایەکی دەگمەن لە دایک دەبن



لێپرسراوانی باخچەی ئاژەڵانی " ئن وای" لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند کە لە ٢١ی حوزەیرانی ئەمساڵدا دووانەیەکی دەگمەنی پاندا لە باخچەکەیان لەدایک بوون، کە ئەمەش بە رووداوێکی سەرنج راکێش دادەنرێت چونکە لە ئێستادا ژمارەی پاندا سورەکان لە جیھاندا کەمی کردووە, کارمەندانی باخچەکە دووانەکەیان ناوناوە " لۆفا " و " دۆفا" و ناوەکانیشیان لە کارەکتەرەکانی زنجیرە ئەنیمەیشنی " زە لاند بیفۆڕ تایم" ەوە وەرگرتووە. دووانەکە لە دایک و باوکێکی سوورەوە لە دایک بوون و لێپرسراوانی باخچەکەش ڕایانگەیاند کە لەلایەن کارمەندانی باخچەکەوە شیر بە بێچووەکان دەدرێت لەبەرئەوەی دایکەکە ناتوانێت گرنگی بەھەردوو بێچووەکە بدات، بەپێی ڕاپۆرتەکانیش لە ئێستادا کەمتر لە ١٠ ھەزار پاندای سوور لە دارستانی " ھیمالایە" ماوەتەوە.



مانگ پێشتر - Aug 11 2018 1:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر