هەمەڕەنگ

چەند خوویەک پێش ٣٠ ساڵی وازیان لێبهێنە


هەموو کەس کۆمەڵێک ئامانجی هەیە دەیەوێت بیانهێنێتە دی، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی ژیان و داواکارییەکانی کارەکەتەوە هەندێک جار گەیشتن بە ئامانجەکان دوادەکەوێت.

تەمەنی ٣٠ ساڵی باشترین کاتە بۆئەوەی بیر لە هەموو لایەنەکانی ژیان بکەیتەوە و خۆت ڕێکبخەیتەوە، بەپێی ووتەی ئەو کەسانەی ئەزموونیان هەیە لە ژیاندا کۆمەڵێک خوو هەیە دەبێت پێش تەمەنی ٣٠ ساڵی وازیان لێبهێنین، لەوانەش:

1-                       ژیان تەنها بۆ ڕۆژەکانی کۆتایی هەفتە: دەبێت بۆ شەوانی هەفتەکەش بەرنامەت هەبێت گەر خوێندنەوەی کتێبێکیش بێت.

2-                       لەگەڵ گۆڕانی خێرای مۆدێلدا بیت: گەر بەردەوام لەگەڵ مۆدێلدا بڕۆیت ئەوا جلەکانت کەمتر لەبەردەکەیت، بەڵام دەتوانیت پارچەیەک بکڕیت بۆ چەند ساڵێک بەکاریبهێنیت.

3-                       وابزانیت جگەرە کێشان ئاساییە: باشترە بزانیت کە جگەرە کێشان ئاسایی نیە و زیانێکی زۆری هەیە و باشترە لێی دووربکەویتەوە.

4-                       کاتی خەوت ڕێک نەبێت: باشترە شەوانە زووتر بنوویت و لە هەمان کاتدا بێت بۆ هەموو شەوێک.

5-                       کوشتنی گوڵەکانت: کاتێک گوڵ دەکڕیت بۆ ماڵەکەت باشترە گرنگیشیان پێ بدەیت و ئاویان بدەیت ئەمەش وادەکات زیاتر هەست بە گەورەیی خۆت بکەیت.

6-                       وابزانیت قەڵەو نابیت: گەر وابزانیت هەر وەک تەمەنی ٢٠ ساڵەکان دەمێنیتەوە و قەڵەو نابیت هەڵەیت، دەبێت گرنگییەکی زیاتر بە کێشت و وەرزشکردن بدەیت.

7-                       پاک نەکردنەوەی بەرگی سەرینەکەت: دەبێت زوو زوو بەرگی سەرین و چەرچەفەکەت بگۆڕیت، ئەمەش یارمەتی خەوێکی باشتر دەدات.

8-                       کردنی ئەو کارانەی وادەزانیت دەبێت بیکەیت: مەرج نیە بەشداربیت لە بۆنەکاندا چونکە وادەزانیت پێویستە بەشداربیت، گەر ئارەزووی چوون ناکەیت، مەچۆ. ژیان لەوە کورترە کاتەکانت بەشتێکەوە بەسەر بەریت کە ئارەزووی ناکەیت.

9-                       پشتگوێخستنی لایەنی دەروونیت: زۆر گرنگە وەک تەندروستی جەستە گرنگی بە تەندروستی مێشک و دەروونیش بدەیت.

10-             تەواوبوونی پارەکانت لە کۆتایی مانگەکەدا: کاتی ئەوەیە بزانیت چۆن پارەکانت خەرج دەکەیت و پلان بۆ خەرج کردنی بودجەکەت دابنێیت.




3 مانگ پێشتر - Aug 22 2018 4:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر