هەمەڕەنگ

لەگەڵ ژنە بەهێزەکاندا ئەم هەڵسوکەوتانە مەکە


دوور لە ساڵانی کۆن کە ژن تێیدا تەنھا گرنگیدەر بوو بە خێزانەکەی، لە ئێستادا ژنان خاوەنی چەندین پیشەسازی و بازرگانین، لە ڕاستیدا ژنان دەتوانن پارەی زیاتر بەدەست بھێنن گەر لە ھەمان پۆستی پیاواندا بن لە کارێکدا، بەڵام بۆ ھەندێک پیاو قورسە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو ژنە بەھێزانەدا بکات. 

کاتێک پیاوێک دەکەوێتە خۆشەویستەوە لەگەڵ ژنێکی بەھێزدا، باشترە ئەم جۆرە مامەڵانەی لەگەڵ نەکات:

1- ھەوڵبدەیت ئیرەییت پێبەرێت: ژنە بەھێزەکان ئارەزووی یاریکردن ناکەن، گەر پیاوەکەش ھەوڵ بدات وابکات ئەو ژنە ئیرەیی پێ بەرێت ئەوا پەیوەندییەکە بەرەو کۆتایی دەچێت.

2- پەیوەندییەکی لاواز: ژنە بەھێزەکان ئارەزووی ئەوە ناکەن گفتوگۆیەکی قورس و ئاڵۆزیان ھەبێت، گەر بەردەوام ھەوڵ دەدەیت بە نامە قسەی لەگەل بکەیت ئەوا زوو پەیوەندییەکە کۆتایی پێدێت.

3- ھەوڵدان بۆ زانینی ھەستی: گرنگە بزانیت ئەو چۆن ھەست دەکات لێی تێبگەیت، ژنان ئەو ھەوڵەیان پێخۆشە، بەڵام دەبێت خۆشت ھەندێک بیرۆکەت ھەبێت دەربارەی ھەستەکانی.

4- گرنگی پێنەدان: گەر گرنگی نەدرێت بە ژنە بەھێزەکان و لەبیربکرێن ئەمە کارێکی خراپە و کۆتایی بە پەیوەندییەکە دەھێنێت، دەبێت وەک جوانترین ژنی دنیا مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.

5- نەتوانین لە بڕیارداندا: کاتێک دەگەڕێیتەوە ماڵەوە دەبێت بڕیارەکانت جێبەجێ بکەیت و ھەمیشە لەکاتی خۆیدا ئامادە بیت.

6- لەبیرچوونەوەی بۆنە گرنگەکان: ھەرگیز نابێت بۆنە گرنگەکانت لەبیر بچێتەوە چونکە ژنە بەھێزەکان دەیانەوێت پیاوەکانیان ھەمیشە زیرەک و وریا بن.


7- تەمەڵ مەبە: ژنە بەھێزەکان ھەمیشە ئامانجێکیان ھەیە لە ژیانیاندا و ئارەزووی ئەنجامدانی چالاکی دەکەن وەک چوون بۆ شاخەوانی، بۆیە دەبێت تۆش کەسێکی تەمەڵ نەبیت.




مانگ پێشتر - Aug 22 2018 5:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر