هەمەڕەنگ

بە ئەسپرین پەڵەی جلە سپییەکانت لابەرە




ڕەنگە پێت سەیربێت سوودی حەبی ئەسپرین چییە بۆ ناو ئامێری جل شتن بەڵام دەتوانێت زۆر کاریگەر بێت بۆ پاکردنەوەی جلی سپی و پەڵە بە شێوەیەکی باش لادەبات. 
ئەسپرین زۆر بەھێزە بۆ لابردنی پەڵە و ڕکابەری ئەو ماددانە دەکات کە بەتایبەتی بۆ لابردنی پەڵە دروست کراون، لەگەڵ ئەوەشدا ناھێڵێت ڕەنگی جلە سپییەکان بگۆڕێت.
چۆنیەتی بەکارھێنان:
لە تەشتێکدا حەوت لیتر و نیو ئاوی گەرم دابنێ ٥،٣٠٠ میلیگرام حەبی ئەسپرینی تێدا بتوێنەرەوە، دەتوانیت وردی بکەیت و پاشان لەناو ئاوەکەدا تێکی بدەیت، جلە سپییەکانت بکەرە ناو ئاوەکەوە و شەو تا بەیانی وازیلێبھێنە، ڕۆژی دواتر جلەکانت بە ئامێری جل شتن بشۆ و چەند دەنکێکی تر لە حەبەکەی تێبکە، ڕەنگی جلە سپییەکانت نوێ دەبنەوە و ھیچ پەڵەیەکی پێوە نامێنێت.



3 مانگ پێشتر - Aug 22 2018 7:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر