هەمەڕەنگ

چۆنیەتی دروستکردنی دۆندرمە لە ماڵەوە




لەگەڵ گەرمای ھاویندا ھەمیشە خواردنی ساردەمەنییەکان چێژێکی تایبەتی ھەیە و وەک فێنککەرەوەیەک وایە بۆ جەستە و دڵ خۆشدەکات، بۆ ئەم مەبەستە لێرەدا باسی دروست کردنی دۆندرمە دەکەین لە ماڵەوە بە شێوازێکی ئاسان.
پێکھاتەکانی:   
یەک کوپ تووی درکانە (ڕاسبێری)
یەک کوپ ماست یان کرێم
سێ کەوچکی چا ھەنگوین
یەک کەوچکی چا شەربەتی لیمۆ

 چۆنیەتی دروستکردنی:
ھەموو پێکھاتەکان بخەرە ناو قاپێک و بە کەوچک تیکەڵیان بکە، دواتر بیخەرە ناو قاپی تایبەت بە دۆندرمە و کەوچکێکی داری تێدا دابنێ، با بۆ دوو کاتژمێر لەناو بەفرگردا بێت و پاش ئەوە دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.  



3 مانگ پێشتر - Aug 22 2018 7:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر