هەمەڕەنگ

چەند ڕێگایەک بۆ دڵخۆشبوون لە کارەکەتدا




ھەموو دەزانین دڵخۆش بوون لە کار و شوێنی کاردا کارێکی گرانە، بەتایبەت گەر کارەکە بەدڵی خۆت نەبێت، بەڵام چەند تەکنیک و ڕێگای ئاسان ھەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لە کارەکەتدا دڵخۆش بیت، لەوانەش:

1- ئامانجەکانی خۆت دیاری بکە: دەبێت بزانیت ئامانجەکانت چیە و لە شوێنی کاردا گەر ماندووش بیت ھەوڵبدە چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزیتەوە و لەگەڵ بارودۆخەکەدا خۆت بگونجێنیت.
2- سەیری لایەنە ڕووناکەکە بکە: وابیر بکەرەوە کە تۆ کارێکت دەست کەوتووە و لەو ڕێگایەشەوە ئەزموونێک پەیدا دەکەیت و بۆ داھاتوو ھەلی زیاترت بۆ دێتە پێشەوە.
3- پەیوەندییەکەی باش لەگەڵ ھاوپیشەکانتدا دروست بکە: زۆر گرنگە پەیوەندیت باش بێت لەگەڵ کەسانی چواردەورت لە شوێنی کاردا بۆ ئەوەی ژینگەی کارکردنت لەبارتر بێت.
4- شوێنی کارکردنت بڕازێنەوە: کارکردن لە ئۆفیسەکاندا ھەندێک جار بێزارکەرە بۆیە دەتوانیت کەشەکە بۆخۆت خۆش بکەیت بە دانانی ھەندێک گوڵ و کەلوپەلی تایبەتی و سادە.
5- پشوویەک وەربگرە: بەبەردەوام کارکردن زۆر ماندووت دەکات بۆیە دەتوانیت ھەر سێ کاتژمێر جارێک پشوویەک وەربگریت.
6- دووبارە لیستی کارە گرنگەکان ڕێکبخەرەوە: کردنی کۆمەڵێک کار لەھەمان کاتدا شتێکی باش نیە و دەرەنجامێکی ویستراوی نابێت، بۆیە لیستێک بکە بۆ ئەو کارانەی پێوسیتە ئەنجامیان بدەیت بەپێی گرنگی کارەکان پلە بەندییان بکە.
7- وەرگرتنی سوپاس و پێزانین: ھەندێک جار دەتوانیت پاداشتی خۆت بدەیتەوە لەدوای ڕۆژێکی ماندوو لە کارەکەت و لەگەڵ ھاوڕێکانت بچنە دەرەوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
8- فێری قسەکردن بە: گەر دەزانیت لە کارەکەتدا کێشەیەک ھەیە باشترە قسە لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەت یاخود سەرپەرشتیارەکەتدا بکەیت بەڵام بە شێوەیەکی زۆر بەڕێزانە و ڕوون کردنەوەی ئەو ھۆکارانەی بێزاریان کردوویت.



مانگ پێشتر - Aug 24 2018 12:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر