هەمەڕەنگ

خاوترین شەمەندۆفێری دونیا بۆ گەشتیاری بەکاردێت


لە سویسرا گەشتیاران بەھۆی شەمەندۆفێری " گلاسێر ئێکسپرێس" وە بەناو بەناوبانگترین شاخەکانی سویسرا دەڕۆن و چێژ لە دیمەنە ناوازەکانی دەبینن، شەمەندۆفێرەکە دوو شاخی سەرەکی " زێرمات" و "ست مۆرتێز" بە یەکەوە دەبەستێتەوە و بە ھێواشترین شەمەندۆفێری جیھان دادەنرێت، لە ھەمانکاتدا شەمەندۆفێرەکە بەناوبانگترین شەمەندۆفێری سویسرایە.
ئەم شەمەندۆفێرە بە تایبەت بۆ گەشتی درێژ دیزاین کراوە و گەشتەکەی ٩ کاتژمێر دەخایەنێت کە بەناو ٢٩١ پرد و ٩١ تونێلدا دەڕوات، شەمەندۆفیرەکە بۆ ئەوە درووستکراوە تا گەشتیارەکان چێژ لە دیمەنە جوان و ناوازەکانی ناوچەکە وەربگرن بەڵام بەداخەوە بەھۆی توانەوەی بەفری شاخەکان بەھۆی گەرمبوونی زەویەوە لە ئێستادا گەشتیاران ناتوانن وەک جاران چێژ لەو دیمەنانە وەربگرن، بەڕێوبەری پرۆژەی "ئەی جی" وتی کە گەورەترین خەمی ئەوان توانەوەی بەفری شاخەکانە.



3 هەفتە پێشتر - Aug 26 2018 6:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر