تەکنەلۆژیا

تەلەفیزیۆنێک کۆنتڕۆڵی ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان دەکات


کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی لە نوێترین داھێنانیدا نەوەیەکی نوێی تەلەفیزیۆنی سمارت بەرھەمدەھێنێت کە دەبێتە ھۆی کۆنتڕۆڵکردنی ھەموو ئامێرەکانی نێو ماڵەکەت و بە تەنھا لە ڕێگەی دەنگەوە دەتوانێت فەرمان بدەیت بە تەلەفیزیۆنە سمارتەکە تاوەکو ئەو ئامێرەت بۆ چالاک بکات، ھەروەکو کوژاندنەوەی ڕووناکی نێو ژوورەکەت، کارپێکردنی ئامێری پاکرندەوەی ماڵ،  ڕێکخستنی پلەی گەرمی نێو ژوورەکەت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە چاودێرێکردنی ماڵەکەتە لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە سەیری ھەر شوێنێکی ماڵەکەت بکەیت بە تەنھا بە فەرمانی دەنگی، لەھەمانکاتیشدا چێژ لە سەیر کردنی نوێترین فیلم و دراماکان ببینیت کە لە ڕێگەی سیستەمی گۆگڵ موڤییەوە بەردەست کراوە.

تەلەفیزیۆنە سمارتەکە بە سیستەمی فۆر کەی کار دەکات و خاوەنی سپیکەرێکی ئاست بەرزە کە دەتوانێت دەنگی ژاوەژاوی نێو ژوورەکە و فەرمانی بەکارھێنەرەکەی لەیەکتر جیا بکاتەوە بە بێ ئەوەی تووشی ھیچ کێشەیەک بێت، تەلەفیزیۆنە سمارتەکە لە ئێستادا لە بەردەستدایە و نرخی ٢٩٠٠ دۆلارە.



3 هەفتە پێشتر - Aug 26 2018 9:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر