تەندروستی

چارەسەری سەرئێشەی جیوب بەم ڕێگایە


گەر ھەمیشە بە ئازاری جیوبەوە دەناڵێنیت و بەردەوام پەنا دەبەیتە بەر بەکارھێنانی دەرمان، باشترە لە ئێستا بەدواوە واز لەو دەرمانانە بھێنیت و بە ڕێگای سروشتی و بێ زیانی لاوەکی چارەسەری ئەو کێشەیە بکەیت. 
یەکێک لەو ڕێگا سروشتیانەی زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئازاری سەرئێشە بەھۆی جیوبەوە بەکارھێنانی زەنجەبیلە چونکە خاسیەتی دژە ھەوکردنی تێدایە. 

چای زەنجەبیلی گەرم چارەسەرێکی ھێورکەرەوەیە بۆ سەرئێشە و ئەو پەستانە کەم دەکاتەوە کە بەھۆی ھەوکردنی جیوبەکانەوە دروست دەبێت، ھەروەھا ئەو ھەوکردنەی لە قورگ و لووتیشدا دروست دەبێت بەھەمان شێوە ھێوری دەکاتەوە.
ئەو بۆنە تیژەی زەنجەبیل ھەیەتی وادەکات ئازاری جیوبەکان و ھەڵامەت کەم بێتەوە.



3 مانگ پێشتر - Aug 27 2018 5:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر