تەندروستی

بەکارھێنانی ماسی بۆ لابردنی پێستی مردووی قاچ




ئەم جۆرە ماسییە کە ناسراوە بە گاراروفا بەکاردێت لە سپاکان بۆ ئەو کەسانەی قاچیان پێستی مردووەی پێوەیە چونکە ئەم ماسییە پێستی مردوو دەخوات نەک لەبەر ئەوەی کە حەزی پێدەکات بەڵکو لەبەر ئەوەی کە زۆربرسیەتی وھەموو بابەتێک دەخۆا بۆ ئەوەی لەژیاندا بمێنێتەوە. 
ئەم ماسییە لە وڵاتانی تورکیا و ئیران و عیراق و سوریا بوونی ھەیە. 
بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەم ماسییە لە ناو حەوزێک دادەنرێت و ئەو حەوزە قاچی چەن کەسێکی تێدەکرێت، ماسییەکان ھەر تۆزە و پێستی کەسێک دەخۆن و ئەوەش دەبێتە ھۆی گواستنەوەی نەخۆشیەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر. 
تۆژینەوەکان دەریانخستوە کە نەخۆشی مەترسیدار بڵاو دەبێتەوە لە رێگای ئەم ماسییە وەکو نەخۆشی ئایدز و نەخۆشیە جیاوازەکانی پێست، و ھەروەھا ئەم ماسییە خۆی ھەڵگڕی چەن بەکتریایەکە کە تووشی ھەوکردنی سییەکانت دەکات. 



3 هەفتە پێشتر - Aug 27 2018 7:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر