هەمەڕەنگ

ڕێستۆرانتێکی ناوازە سەرنجی گەشتیارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە


لە وەرزی ھاویندا و لەگەڵ زۆربوونی گەشتیارەکاندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوو لە وڵاتانی جیھان دەکەن لە نێوانیشیاندا ئەمەریکا، یەکێک لەو شوێنە ناوازەو بەناوبانگانەی کە دەبێت گەشتیاران سەردانی بکەن لەوێ ڕێستۆرانتی ناو ھۆتێلی "بارڤێرلی ویڵشێ" کە ھۆتێلێکی چوار وەرزیە و ڕووکاری دەرەوەی ڕێستۆرانتەکە بە گوڵی ناوازەو گرانبەھای سروشتی داپۆشراوە، میوانان و گەشتیاران بە خواردن و ئاو و شیرینی جۆراوجۆر و ڕازاوە بە گوڵی ناوازە پێشوازیان لێدەکرێت.

لەم ھۆتێلەدا ڕێستۆرانت و باخچەیەکی زۆر تایبەت ھەیە بەناوی " سیکرێت ڕۆز گاردن" کە بۆ دروستکردنی سوودیان لە باخچەی پێشووی ھۆتێلەکە وەرگرتووە لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکان و ئەمساڵیش یادی ٩٠ ساڵەی دروستکردنی باخچەکە دەکەنەوە.
باخچەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر ٣ بۆ ١٠ شەو لە پێشوازی میوانەکاندایە  و مینیۆی ناوازە و بە گوڵ ڕازاوەیان بۆ ئامادە دەکەن وەک شەربەت و کۆکتەیل.

ڕێستۆرانتەکە بە درێژایی ١٢ ھەزار پێ چوارگۆشەکە بە گوڵ ڕازێندراوەتەوە و لە پشتەوەش دیمەنی گردی ھۆڵیودە، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێ دیمەنی شارەکە بە ٣٦٠ پلە ببینرێت.
لە ئێستاشدا بەھۆی ئەو دیمەنە جوان و ناوازانەیەوە ڕێستۆرانتەکە بۆتە شوێنێکی گەشتیاری زۆر گرنگ لە ناوچەکەدا و بەھۆیەوە ژێرخانی ئابووری شارەکە گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.



3 هەفتە پێشتر - Aug 27 2018 7:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر