تەندروستی

ھەشت ھێمای شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا


لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی ئەو پیاوانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن زۆر کەمە لەچاو ئەو ژنانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن بەڵام گرنگە ھۆشیاری ھەبێت بۆ ئەوەی پیاوانیش بزانن چۆن پارێزگاری لەخۆیان بکەن.
کۆمەڵەی ئەمەریکی بۆ شێرپەنجەی مەمک لە ساڵی ٢٠١٧ نزیکی ٢٤٧٠ حاڵەتی شێرپەنجەی مەمکیان لە پیاواندا تۆمارکردووە و ٤٦٠ پیاویش بەھۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا:
1- دروستبوونی گرێ لەسەر مەمک کە ڕەقە و ئازاری نیە.
2- گۆڕان لە شێوە و قەبارەی مەمکدا.
3- گۆڕان لە گۆی مەمکدا ئەگەر شێوەکەی بێت یان ڕەنگەکەی، چونکە ٪٤٠-٥٠ی حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە پیاواندا لە گۆی مەمکدا دروست دەبێت.
4- گۆڕان لە پێستدا چونکە ھەندێک جار سەرەتای نیشانەکانی شێرپەنجە گۆڕانە لە پێستی سنگدا، وەک سووربوونەوە و وەرەم و برینداربوونی پێستەکە.
5- دەردانی ھەندێک شلە لە گۆی مەمکەوە.
6- ئازار لە سنگ یان گۆی مەمکدا دروست دەبێت، ھەرچەندە زۆر جار ئازار لە سنگدا دروست دەبێت و ھۆکاری زۆرە، بەڵام ئازاری پەیوەست بە شێرپەنجەی مەمکەوە ھەمیشە چڕ و بەردەوامە.
7- ئازار لە ئێسکەکاندا دروست دەبێت گەر شێرپەنجەکە چووبێتە قۆناغەکانی دواترەوە چونکە بە جەستەدا بڵاودەبێتەوە.
8- ئاوسانی غوددە لیمفاوییەکان چونکە کاتێک شێرپەنجەکە بڵاودەبێتەوە بەرەوە غوودە لیمفاوییەکان دەڕوات کەلەژێر باڵدایە و ئازار دروست دەکات.

باشترە کاتێکە ھەست بەم نیشانانە دەکرێت کەسەکە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات و پشکنین ئەنجام بدات.



3 مانگ پێشتر - Aug 28 2018 5:48PM
Print Friendly and PDF
زیاتر