هەمەڕەنگ

ھۆتێلێک لە بەرمیلی شەرابدا دروست دەکرێت


لە جیھاندا چەندین ھۆتێل و شوێنی گەشتیاری سەیروسەمەرە ھەیە بە بیرۆکەی جیاواز و ناوازە دروست کراون، لە نێوانیشیاندا ھۆتێلێک لە شارۆچکەی "ساسباشوالدن" لە ئەڵمانیا لە بەرمیلی شەرابدا دروست کراوە، ئەم داھێنانە تەنھا بۆ ئەوە نیە بچیت لەو ناوچەیە تامی شەرابی ڕەسەن بکەیت، بەڵکو بۆ خەوتنە لەو بەرمیلە زەبەلاحانەدا.

ئەم ھۆتێلە ناوی "شلافن ئیم ڤینفاس" و ژوورەکانی خەوتنی لە بەرمیلی زەبەلاحی شەرابدایە، لەناویدا جێگای خەوتن و گەرماو و بەخچەیەکی بچکۆلانەشی تێدایە، بەپێی وتەی خەڵکی ناوچەکەش و سەردانکەرەکانی ناو بەرمیلەکان ھێندە گەرمە لە ھەموو کاتێکی ساڵەکەدا دەتوانیت سەردانی بکەیت.
سەرباری جیاوازی و ناوازەیی ھۆتێلەکە، میوانەکان دەتوانن چێژ لە دیمەنە جوان و سروشتییەکانی ناوچەکەش ببینن و لە پەنجەرەی بەرمیلەکەشەوە دیمەنی سروشتی ناوچەکەش زۆر بە جوانی دەبینرێت.



3 هەفتە پێشتر - Aug 29 2018 5:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر