تەندروستی

بەبێ وەرزش کردن و ڕێجیم کێشت دابەزێنە


گەر ھەوڵدەدەیت کێشت دابەزێنیت بێگومان لەجیاتی خواردنەوە شیرین و گازییەکان ئاو دەخۆیتەوە، بەڵام توێژەرەکان لە ھەوڵی دۆزینەوەی کۆمەڵێک کاریگەری تری ئاودان لەسەر کێش دابەزاندن و برسێتی.

لە دواھەمین توێژینەوەدا لەلایەن کۆمەڵەی توێژینەوەی ھەڵسوکەوت لە ئەمەریکا، کاریگەری ڕێژەی جیاوازی ئاو لەسەر مێشک ئاشکرا کراوە، توێژەرەکانیش لە زانکۆی ڤاھنێینن لە ھۆڵەندا توێژینەوەیان لەسەر ١٩ پیاوی تەندروست کرد و خواردنیان دانێ لەگەڵ ھەموو ژەمێکیشدا ٥٠ میلیلیتر ئاو و پاشان لەڕێگای پشکنینی MRI چاودێری کاریگەری شلەکەیان کرد لەسەر مێشک و گەدەی ئەو کەسانە.
دەرەنجام دەرکەوت ئەو کەسانەی ئاویان زۆرتر خواردۆتەوە زیاتر ھەستیان بە تێری کردووە و مێشکیان چالاکی زیاتر بووە.

ئاو خواردنەوە پێش و نان و پاش نان
توێژەرەکان چاودێری کێشی ئەو کەسانەیان کردووە کە پێش نانخواردن ئاو دەخۆنەوە و ئەوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ٣٠ خولەک پێش ھەموو ژەمەکان ئاو دەخۆنەوە لە ماوەی سێ مانگدا کێشیان ٢،٥- ٤ کیلۆگرام کەمی کردووە.

بۆچی ئاو ئەو جیاوازییە دروست دەکات؟
ھۆکار زۆرە کە کاریگەری دەکاتە سەر کێش دابەزاندن وەک شێوازی خواردن و وەرزش کردن و میزاجی کەسەکە. لە دواھەمین توێژینەوەدا لەسەر دوو گروپ لەو کەسانە ئەنجامدرا کە وەرزش دەکەن و چاودێری شێوازی خواردنیان کرا، دەرەنجام دەرکەوت ئەو کەسانەی ئاو زیاتر دەخۆنە و پێش نان ئاو دەخۆنەوە دواتر کالۆرییەکی کەمتر دەخۆن لە ھەموو ژەمێکدا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پڕکردنی گەدە بە ئاو و کەمتر ھەستکردن بە برسێتی.



3 هەفتە پێشتر - Aug 29 2018 8:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر