تەندروستی

تێکەڵەیەک قۆلۆن پاک دەکاتەوە


قۆڵۆن ئەو ئەندامەی جەستەیە کە پەیوەندییەکەی زۆری ھەیە بە تەندروستی ھەموو بەشەکانی جەستە و کاریگەری ھەیە لەسەر ھەموو ئەندامەکانی تر و تەنانەت باری دەروونیش، گەر قۆڵۆنی کەسێک نەخۆش بێت ئەوا کەسەکە تووشی زۆر کێشەی تەندروستی دەبێت و لەڕووی دەروونیشەوە ھەست بە بێزاری و ناجێگیری دەکات.
یۆنانیە کۆنەکان دەڵێن "مردن لە قۆڵۆنەوە دەست پێدەکات" و ئێستاش زانست ئەوەی سەلماندووە، تەنھا لە ئەمەریکادا زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەس کێشەی قۆڵۆن و ڕیخۆڵەیان ھەیە، کێشە لە قۆڵۆندا دەبێتە ھۆی زۆر کێشەی وەک کەم خەوی، سەرئێشە، دروستبوونی زیپکە، قەبزی، دڵەکزێ و زۆر کێشەی تر.

ڕێگای سروشتی زۆرە بۆ چارەسەری کێشەکانی  قۆڵۆن و لە نێوانیشیاندا گیراوەی سێو و ھەنگوین کە ئامادەکردنی لە ماڵەوە زۆر ئاسانە و قۆڵۆن لە ژەھرەکان ڕزگار دەکات.
 پێکھاتەکان بریتیە لە:
کوپێک ئاو
یەک کەوچکی چێشت ھەنگوینی خۆماڵی
یەک کەوچکی چێشت تۆوی شیا
یەک کەوچکی چێشت تۆوی کەتان
یەک سێو

شێوازی ئامادەکردن:
ھەموو پێکھاتەکان لە ئامێری تێکەڵەدا دابنێ تاوەک یەک دەگرێت و بەباشی تێکەڵ دەبێت، ئەم گیراوەیە لەسەر گەدەی ناشتا بخۆرەوە لە بەیانیاندا بۆ ڕزگاربوون لە ژەھرەکان.



3 هەفتە پێشتر - Aug 30 2018 7:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر