تەندروستی

باشترین ماسک بۆ قژی زبر و ماندوو



ھەموو ژنان و کچان ئارەزووی قژێکی نەرم و قورس دەکەن، بەڵام زۆرجار بەھۆی کەمی خواردنی تەندروست و گۆڕانی کەشوھەوا و گرنگی نەدان بە قژەکە وای لێدێت تووشی ھەڵوەرین و زبر بوون و قرتان دەبێت.
بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە ماسکی مۆز و ھەنگوین باشترینە بەھۆی بوونی ماددەی شێدارکەرەوە تێیاندا، گەر لە ھەفتەیەکدا دوو جار بەکاربێت  یارمەتی قژەکە دەدات نوێ بێتەوە و زوو درێژبێتەوە.

پێکھاتەکان:
یەک مۆز
یەک ھێلکە
سێ کەوچکی چێشت ماست
سێ کەوچکی چێشت ھەنگوین
پێنج کەوچکی چێشت زەیتی زەیتوون

شێوازی بەکارھێنان:
قاپێکی پاک بھێنە و ھەموو پێکھاتەکانی تێدا تێکەڵ بکە.
دەبێت زۆر بەباشی پێکھاتەکانت تێکەڵ کردبێت و وەک تێکەڵەیەکی لێھاتبێت کە بتوانرێت بدرێت لە قژ و بێخی سەر.
بیدە لە قژەکە و بۆ ماوەی ١٥-٣٠ خولەک وازیلێبھێنە و پاشان بە شامپۆ بیشۆ.
ئەم ماسکە بە شێوەیەکی زۆر باش قژ نەرم دەکات و باشترە ھەفتەی دوو جار بەکاریبھێنیت.



3 مانگ پێشتر - Aug 30 2018 7:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر