تەندروستی

بەم ڕێگایە لە بۆنی ناخۆشی بنباڵ ڕزگارت دەبێت


ھەموو کەس بە بۆنی بنباڵ بێزاردەبێت بەتایبەت کاتێک کەسێک ئارەقێکی زۆری کردبێتەوە چ لە وەرزی ھاوین یاخود زستاندا بێت، ھەندێک کات مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کێشەیە کارێکی گرانە و لەناو خەڵک و شوێنی کاردا تووشی دۆخێکی ناخۆشت دەکات.

بۆ چارەسەر و بنەبڕکردنی بۆنی ناخۆشی بنباڵ دەتوانیت ئەم شتانە بەکاربھێنیت:
1- سرکەی سێو: بە چارەسەرێکی زۆر باش دادەنرێت بۆ نەھێشتنی بۆنی بنباڵ چونکە خاسیەتی دژە بەکتریای ھەیە، دەتوانیت کەمێک لە سرکەکە بخەیتە سەر پارچە لۆکەیەک و بنباڵی پێ بسڕیت، ئەمەش یارمەتی کەم کردنەوەی پلەی ترشێتی بنباڵ دەدات و بۆنە ناخۆشەکەی لەناو دەبات، ھەروەھا دەتوانیت سرکەی سێو لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەیت و بیخەیتە قوتوویەکەوە وەک پەمپ بیدەیت لە بنباڵ.

2- لیمۆ: خاسیەتی ترشێتی ھەیە و بەکتریا لەناو دەبات و پلەی ھایدرۆجینی پێست دەگۆڕێت، دەتوانیت بە قاشێک لیمۆ بنباڵت بسڕیت، جگە لەوەی بۆنە ناخۆشەکەی لادەبات ڕەنگی بۆری پێستیش سپی دەکاتەوە. دەتوانیت ئاوی لیمۆ بدەیت لە پارچەیەک خاولی و دوای خۆشتن پێستی بنباڵی باش پێ بسڕیت یاخود لە پەمپێکدا بیدەیت لە بنباڵ، ئاوی لیمۆ توانای ھەیە تاوەک ١٢ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کار بکات.



3 هەفتە پێشتر - Aug 30 2018 7:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر