تەندروستی

ئاوسانی چاو پەیوەندی بەم نەخۆشیەوە ھەیە


کەسانێکی زۆر کێشەی ئاوسانی چاویان ھەیە، ئەمەش چەند ھۆکارێکی جیاوازی ھەیە لەنێوانیاندا کێشەکانی غوددەیە. یەکێک لە نیشانەکانی ھەبوونی غوددە ئاوسانی ژێر چاوەکانە، بەڵام دەبێت کەسەکە دڵنیابێتەوە لەوەی ھۆکاری ئاوسانەکە بەڕاستی غوودەیە، ئەمەش لەڕێگای ئەنجامدانی پشکنینەوە دەبێت بۆ غوددەکە کەپێی دەوترێت T٣  و T٤ و TSH.

کەمبوونەوەی ڕێژەی دەردانی غوددە دەبێتە ھۆی چەند گرفتێکی تەندروستی وەک بێھێزی و ھێواشی لە جوڵە و قسەکردندا و ھەست کردن بە سەرما و ماندوویی و زیادبوونی کاتی خەوتن و قەبزی و ھێواش لێدانی دڵ و قەڵەوی.
بەپێی ئامۆژگارییەکانی پزیشکانی پسپۆر خواردنی زەیتی زەیتونی سروشتی و سرکەی سێو یارمەتی چارەسەری کێشەکە دەدەن لە ماوەی ٣-٥ مانگدا.



3 هەفتە پێشتر - Aug 31 2018 6:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر