تەکنەلۆژیا

ووردەکاری ئایفۆنە نوێیەکەی ئەپڵ


بەردەوام داھێنانەکانی کۆمپانیای ئەپڵ ھەوادارەکانی سەرسام دەکات و دوابەدوای دەرچوونی زنجیرە مۆبایلەکانی ئایفۆن، لە ئێستادا ئەپڵ سەرقاڵی خستنە بازاڕی ئایفۆنێکی نوێیە و کڕیارەکانیش بە پەرۆشەوە دەیانەوێت بزانن چ شتێکی جیاواز و نوێ لەم ئایفۆنەدا ھەیە و کەی دەکەوێتە بازاڕەوە.

تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی ئەپڵ ھیچ زانیارییەکەی دەربارەی ئایفۆنە نوێیەکە نەداوە، بەڵام وا بڕیارە لە ١٢ی ئەیلولی ئەمساڵ ھەندێک زانیاری بخاتەڕوو لە ئیڤێنتێکی تایبەتدا، بەپێی زانیارییەکانیش لە ھەندێک سەرچاوەی نافەرمییەوە لە پایزی ئەمساڵدا ئەپڵ ئەم مۆبایلە دەخاتە بازاڕەوە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت نوێ بێت لەم ئایفۆنەدا گۆڕانی ناسینەوەی خاوەنەکەیەتی لە ناسینەوەی ڕووخسار و ھەستەوەری فینگەر پرینت پێکەوە، شێوەکەی زیاتر لە ئایفۆن X دەچێت بەڵام پێکھاتەکانی نوێ دەکرێتەوە، نرخەکەی کەمتر دەبێت و شاشەکەی LCD پڕ بە مۆبایلەکە دەبێت.



2 هەفتە پێشتر - Sep 1 2018 5:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر