تەندروستی

شەکر بەم شێوەیە کاریگەری دەکاتە سەر دڵ


خواردنە شیرینەکان چێژێکی تایبەتی خۆی ھەیە بەڵام گەر زیانی ڕاستەقینەی شەکر بزانیت ھەرگیز نایخۆیت، خواردنی شەکر بە ڕێژەیەکی کەم و لە ماوەی دوور دووردا زیانێکی ئەوتۆی نیە بەڵام گەر ڕۆژانە شیرینی بخورێت کۆمەڵێک زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، لەوانەش:

1- شەکر ڕێژەی گلوکۆز لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە و ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەست کردن بە ماندوویی و تێکچوونی میزاج و سەرئێشە.
2- شەکر ھۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ.
3- دەبێتە ھۆی لاوازکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.
4- بەرزی شەکر وادەکات کانزای کرۆمیۆم لە جەستەدا کەم بکات.
5- دەبێتە ھۆی زوو پیربوون.
6- دەبێتە ھۆی کلۆربوونی ددانەکان.
7- دەبێتە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پوک و ئەمەش دەگوازرێتەوە بۆ دڵ و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
8- منداڵ تەممەڵ دەکات و ئاستی زانینیان دادەبەزێت.
9- سترێس و فشار زیاددەکات.
10- کاریگەری دەکاتە سەر کەمبوونەوەی زۆربەی ماددە سوودبەخش و ڤیتامینەکانی ناو جەستە.



2 هەفتە پێشتر - Sep 1 2018 6:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر