تەندروستی

کەم خەوی زۆر مەترسیدارە و تووشی ئەم نەخۆشییەت دەکات


ئاشکرایە کە کەم خەوی زیانی بۆ تەندروستی ھەیە، کەسانێکی زۆر بەھۆی سەرقاڵی ژیان و کاروبارەکانیانەوە شەوانە کەم دەخەون، بەڵام کاریگەرییە خراپەکانی کەم خەوی لەسەر مێشک و جەستە بەردەوام زیاددەکات.
بەپێی کۆمەڵێک توێژینەوەی نوێ و بڵاوکراوە لە ھەفتەی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەیەکی توێژینەوە ئەوروپییەکان بۆ نەخۆشییەکانی دڵ باس لەوە کرا کەم خەوی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات و ھەندێک جار دەبێتە ھۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، جەڵتەی دڵ، سەکتە، وەستانی دڵ و کۆمەڵێک نەخۆشی و کێشەی تر.

لە کۆی ١١ توێژینەوە یەک ملیۆن کەس بەشداربوو، ئەنجامەکانیش تیشکی خستبووە سەر کاریگەرییەکانی کەم خەوتن، ئەوەش ئاشکرابوو گەر کەسێک نەتوانێت خەوی تەواو بنووێت واتە لە نێوان ٧-٩ سەعات لە شەوێکدا بە یەکێک لە ھۆکارەکانی تووشبوون بە کێشەکانی وەک کەمبوونەوەی چالاکی درک پێکردن و زیرەکی کەسەکە، سەلامەتی ئەو کەسە، تەندروستی مێشک، ئەگەرێکی کەمی تووشبوون بە شێرپەنجە و مردن دادەنرێت.

خەوتن لە شەش کاتژمێر کەمتر ئەگەری مردن بەھۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە زیاددەکات بە ڕێژەی ٪١١ بە درێژایی ماوەی ٩،٣ ساڵ، لە ھەمان کاتدا خەوتنیش لە ٨ کاتژمێر زیاتر ئەو مەترسییە بە ڕێژەی ٪٣٣ زیاددەکات.

لە توێژینەوەیەکی تریشدا لە زانکۆکانی ئەوروپا ئەوە ئاشکراکرا خەوتن لە شەش کامتژمێرکەمتر لە شەوێکدا ئەگەری ڕەقبوونی موولولەکانی خوێن بە ڕێژەی ٪٢٧ زیاددەکات و ئەمەش دەبێتە ھۆی کۆمەڵێک نەخۆشی تر.
ھەموو ئەم توێژینەوانە پەیوەندی نێوان کەم خەوی و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ پیشان دەدەن و دەریدەخەن چەندێک کەم خەوی خراپە بۆ تەندروستی و جەستە بەرەو کۆمەڵێک مەترسی.



3 مانگ پێشتر - Sep 2 2018 5:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر