تەندروستی

ئەم ڤیتامینە چارەسەری شێرپەنجە دەکات


ھەموو ئەو کەسانەی تووشبوون بەو نەخۆشیانەی وایان لێدەکات بەشێکی جەستەیان دابڕزێت و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ نەخۆشییەکە بەردەوام دەبێت، کەمی ڤیتامین C-یان ھەیە.

لە ڕاستیدا ڤیتامین C بە یەکێک لە چارەسەرەکانی شێرپەنجە دادەنرێت بەڵام بە فەرمی دانی پێدانەنراوە بەھۆی کاریگەری بابەتەکە لەسەر پیشەسازی دەرمانسازی.

بەپێی زانیارییەکانی پزیشکانی پسپۆر لە بواری نەشتەرگەری شێرپەنجەدا پێدانی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C بە نەخۆشەکانی شێرپەنجە لەڕێگای دەرزیلێدان بۆ ناو موولولەکانی خوێن (بەکارھێنانی کانۆلا) دەتوانێت ھەموو خانە شێرپەنجەییەکان بکوژێت چونکە ڤیتامینەکە تێکەڵ دەبێت لەگەڵ ئاسن و کانزاکانی تردا و ئەمەش ھایدرۆجین پێرۆکساید دروست دەکات، ئەم خەستییە زۆرەی ھایدرۆجین پێرۆکسایدیش وادەکات DNA و مایتۆکۆندریای خانە شێرپەنجەییەکان بشێوێن و سەرچاوەی ووزەیان لەکار بۆستێت و بەم شێوەیەش لەناودەچن.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆری سکۆتلەندی لە بواری نەشتەرگەری شێرپەنجەدا ڕۆژانە ١٠،٠٠٠ میلیگرام لە ڤیتامین C دەتوانێت ھەموو کارەکانی شێرپەنجە لە جەستەی مرۆڤێکدا وێران بکات، ئەمەش بە پێچەوانەی چارەسەرە کیمیاوییەکان ھیچ زیانێکی لاوەکی ناگەیەنێت بە تەندروستی کەسەکە.

ھۆکاری بەکارھێنانی کانۆلا یاخود وەرگرتنی ڤیتامین C لەڕێگای موولولەکانی خوێنەوە نەک لەڕێگای خواردنەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی گەر ڤیتامینەکە بخورێت بەو بڕە زۆرە کە ١٠ گرامە، جەستە بڕێکی دیاریکراو وەردەگرێت و توانای مژینی ھەمووی نیە و ھەندێک جار دەبێتە ھۆی سکچوون، بەڵام لەڕێگای خوێنەوە ڕاستەوخۆ ھەمووی دەچێتە خوێنەوە و ھەڵدەمژرێت.



2 هەفتە پێشتر - Sep 2 2018 7:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر