تەندروستی

ھاوسەرگیری تووشی نەخۆشی مەترسیدارت دەکات


لە دواھەمین توێژینەوەکاندا ئەوە ئاشکرابووە کە کێشە و شەڕکردنی نێوان ھاوسەرەکان جار جارە بەشێکی سروشتی پەیوەندی ھاوسەرگیرییە، بەڵام ھەندێک جار دەبێتە ھۆی تووشبوون بە ھەندێک نەخۆشی مەترسیدار.

توێژەرەکان لە زانکۆی ئۆھایۆ باس لەوە دەکەن ئەو ھاوسەرانەی ھەمیشە ڕەخنە لەیەکتر دەگرن و لەکاتی شەڕکردندا چاوەکانیان دادەخەن، تووشی ھەوکردنێکی زۆر دەبن و ئەگەری تووشبوونیان بە ھەندێک نەخۆشی وەک تووشبوونی گەدە بە بەکتریا ھەیە و ئەمەش لەدواتردا تێکەڵ بە خوێن دەبێت، ھەوکردنی زۆریش یەکێکە لە ھۆکارەکانی گۆڕانی ئەو ھەوکردنە بۆ ھەمیشەیی و تووشکردنی گەدە و ڕیخۆڵە و جومگەکان بە ھەوکردن و تەنانەت تووشبوون بە شێرپەنجەش.

پزیشکانی زانکۆی ئۆھایۆ باس لەوە دەکەن دروستبوونی کێشە بە شێوەیەکی ڕۆژانە لەنێوان ھاوسەرەکاندا دەبێتە ھۆی تووشبوون بە ھەوکردن و تێکچوونی کۆئەندامی ھەرس. 

توێژەرەکان بەدواداچوونیان بۆ ژیانی ھاوسەری ٤٣ ھاوسەر کرد و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک ڤیدیۆیان کردن کاتێک گفتوگۆ دەکەن لە بارەی بابەتە ھەستیارەکانەوە، پاشان بەرزی و نزمی نۆبەکانی کەسەکانیان تۆمار کرد کاتێک ھەڵسوکەوتێکی تووڕە ئەنجام دەدەن وەک ڕەخنە گرتن لە ھاوسەرەکەیان و پاشان کەمێک خوێنیان لێوەرگرتن.

دەرەنجامەکان دەریخست ئەو ژن و پیاوانەی ھەڵسوکەوتێکی تووڕەیان ھەیە لەکاتی شەڕەکاندا زۆرترین ڕێژەی ھەوکردنیان تووشدەبێت و لە توێژینەوە کۆنترەکانیشدا باس لەوە دەکرێت گەر برینێکیان ھەبێت درەنگتر چاک دەبێتەوە و مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی وەک خەمۆکی و نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە زیاددەکات.



2 هەفتە پێشتر - Sep 3 2018 8:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر